ماریا هه‌ورامى، خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژى ناسراوى كورد لە واڵى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك، دوو وێنەى نوێی بڵاوکردووتەوە و بووه‌تە جێی سەرنجی هەوادارانی و وه‌سفى له‌ش و لارى ده‌كه‌ن.
ماریا لە هەژماری تایبەتی خۆی له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فەیسبووک له‌سه‌ر وێنه بڵاو كراوه‌كانى نووسیوه: "ئەوەی لە تەنیای دەروونم دا فێر بووم لە هیچ ڪەسێڪەوە فێر نەبووم".
هەوادارانی هونه‌رمه‌ند ماریا هه‌ورامى ڕای خۆیان له‌سه‌ر وێنه و نامه‌كه‌ى توانجى خۆیان ده‌ڵێن و بۆیان نووسیوه، پێ دەچێت کەسێک دڵتى شکاندبێت، هه‌ندێكیشان بۆیان نووسیوه، ئێسته زۆر جوان بووی و كێشێكى زۆری له‌شت کەم کردووە.
ماریا كەمال مستەفا، ناوە هونەرییەكەی ماریا هەورامییە، دایك و باوكی لە هەورامان لەدایك بوون، بەڵام خۆی لە گەڕەكی ڕیعایەی شاری سلێمانی لەدایك بووە، ماریا دەرچووی بەشی میوزیكی پەیمانگه‌ی هونەرە جوانەكانی سلێمانییە و لە ساڵی ٢٠٠٩ بە دواوە دەستی بە گوتنی گۆرانی كردووە، بەتایبەتیش گوتنەوەی گۆرانییە هەورامییە فۆلكلۆرییه‌كان.