خانمە هونەرمەندی لاوى کورد "ناسلی" لەسەر قودسی فەڵەستین هاتە دەنگ و له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك په‌یامێكى بۆ موسڵمانانى جیهان ناردووه، په‌یامه‌كه‌ى بووه‌ته جێى سه‌رسوڕمانى هه‌واداران و میدیاكاران.
به‌هۆى ئه‌وه‌ى ماوه‌یه‌كه هونه‌رمه‌ندى لاو ناسلى دووركه‌وتووەته‌وه له هونه‌ر و ڕاگه‌یاندن ئه‌م په‌یامه‌ى به شێوه‌یه‌كى سه‌یر و سه‌مه‌ر سه‌یر كراوه له‌لایه‌ن هه‌وادارانییه‌وه، ناسلی لە هەژماری تایبەتی خۆی ڕایگەیاندووه له په‌یامه‌كه‌یدا بۆ قودس :"موسوڵمانان نابێت دەسبەرداری قودس ببن بەبێ جەنگی جیهانی سێیەم من سەرم سوڕماوە".
ئه‌م په‌یامه‌ى ناسلى به گاڵته كردن به سۆزى موسڵمانان له‌لایه‌ن هه‌وادارانییه‌وه لێكدراوه‌ته‌وه و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به حاجى ناسلى بابه‌تیان له‌سه‌ر بڵاو كردووەته‌وه.
دوای دووركه‌وتنه‌وه‌ی له كاری هونه‌ری بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك، بڕیاره به‌مزووانه خانمه گۆرانیبێژی كورد "ناسلی"، بگه‌ڕێته‌وه گۆڕه‌پانی هونه‌ری.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى ناسلیش دواى ئه‌وه دێت، كه ڕۆژى چوارشەم شەشی كانوونى یه‌كه‌م، دۆناڵد تڕەمپ سەرۆكی ئەمەریكا بڕیاری دا، كە باڵوێزخانەی وڵاتەكەی لە تەلئەبیبەوە بۆ قودس بگوازێتەوە، بەوەیش هەنگاوێكی گەورەی بۆ بەرژەوەندی ئیسرائیل هاوێشت، هاوكات بۆ فەڵەستین كارەسات بوو، لەو ناوەدا كونسوڵخانەی گشتیی فەڵەستین لە هەولێر بڕیارەكەی بە دوژمنكارانە لە بەرانبەر گەلی فەڵەستین دانا، وڵاتانى عه‌ره‌بى و ئیسلامى به تووندى له‌دژى بڕیاره‌كه‌ى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا وه‌ستانه‌وه، ئه‌مه جگه له چه‌ند وڵاتێكى ئه‌وروپا كه بڕیاره‌كه‌یان به باش نه‌زانیوه.
ناسلى پێشتر به "وشه"ى ڕاگه‌یاند بوو: "دوای پێنچ ساڵ دووركه‌وتنه‌وه‌م له كاری هونه‌ری و بڵاو نه‌كردنه‌وه‌ی هیچ كارێكی هونه‌ری، به‌مزووانه ده‌گه‌ڕێمه‌وه دنیای هونه‌ری گۆرانی كوردی و چه‌ند گۆرانییه‌كی نوێ بڵاو ده‌كه‌مه‌وه، به هاوكاری هونه‌رمه‌ند و مامۆستا‌م (هه‌ڵكه‌وت زاهیر)، چه‌ند گۆرانییه‌كم ئاماده كردووه و به‌مزووانه بڵاویان ده‌كه‌ینه‌وه، گۆرانییه‌كان گۆرانی نوێن و له توركیا كاریان بۆ كراوه به‌شێوه‌یه‌كی مۆدێرن و پڕۆفیشناڵ و چه‌ند تێكستێكی زۆرباشمان هه‌ڵبژاردووه".
ناسلی له ساڵی 1989 له شاری هه‌ولێر له‌دایك بووه و له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا كوردستانی جێهێشتووه و ئێسته له سوید نیشته‌جێیه، ساڵی 2010 له‌گه‌ڵ ئاوازدانه‌ری كورد هه‌ڵكه‌وت زاهیر كاری بۆ ئه‌ڵبوومێكی گۆرانی كرد به‌ناوی "Black & White" و خاوه‌ن چه‌ند كلیپێكی گۆرانییه.