گۆرانیبێژی لاوی عێراقی "عەلی حاتم عێراقی" کە دەکاتە برای هونەرمەندی گەورەی عەرەبى "حاتم عێراقی"، دوێنى یه‌كشه‌م ١٠ ى كانوونى یه‌كه‌م بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد.
به‌پێى زانیارییه‌كان هونه‌رمه‌ندى لاو عەلی عێراقی بەرەبەیانی دوێنێ یەكشەم دوای ململانێیه‌كى زۆر لەگەڵ نەخۆشی، کە گورچیلەکانی لەکار کەوتبوون، لە بەغدادی پایتەخت لە تەمەنی ٣٠ ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، به‌ڵام ماڵباتى هونه‌رمه‌ند به‌هۆى ئه‌وه‌ى سه‌رجه‌میان له دواى ڕووخانى ڕ‌ژێمى به‌عسه‌وه له عێراقیان جێ هێشتووه حه‌زیان نه‌كردووه به هیچ شێوه‌یه‌ك تازیه بۆ براكه‌یان له وڵاتى عێراق دابنرێت.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ى به‌هۆى بوونى مه‌ترسى له‌سه‌ر ژیانى هونه‌رمه‌ندى ناودارى عه‌ره‌بى حاتم عێراقى به‌هه‌مان شێوه نهى توانیوه ئاماده‌ى ناشتنى براكه‌ى بێت.
عەلی عەباس فەراویی ساڵی ١٩٨٨ لە بەغداد لەدایكبووە و ماوەی چەند ساڵێكە دەستی بە كاری هونەری كردووە، چەندان گۆرانی تۆمار كردووە و چەند ڤیدیۆ كلیپێكیشی بڵاوكردووەتەوە، هاوكارى سه‌ره‌كى قوسه‌ى خاتم عێراقى برازاى بووه بۆ بوونى به هونه‌رمه‌ند و پاڵپشتى میوزیكى براكه‌ى كردووه به‌به‌رده‌وامى.
ئه‌م پارچه ڤیدیۆیه‌ى خواره‌وه ته‌رمى ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌یه له شارى به‌غداى پایته‌ختى عێراق كه چه‌ند به‌بێ ناز له دوورى خانه‌واده‌كه‌ى ده‌ینێژن.