برایەك خوشكەكەی كوشت

:: PM:10:15:11/12/2017 ‌
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر كوشتنی كچێكی لەلایەن براكەیەوە راگەیاند كە بەپێی لێكۆڵینەوەكان دەركەوتووە، براكە لە كاتی پاككردنەوەی چەكدا فیشەكێك دەرچووە و بەر خوشكەكەی كەوتووە.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەم 11ی كانوونی یەكەم، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە پەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك رای گەیاندووە، لە یەكێك لە گەڕەكەكانی شاری هەولێر پۆلیس ئاگادار كرانەوە بەبوونی ڕووداوێكی نەخوازراو كە كوژرانی كچێكە لەلایەن برایەكەیەوە.

بەپێی هەواڵەكەی پۆلیس، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداو دەركەوت كەوا برایەك لە كاتی خاوێنكردنەوەی چەكەكەی گوللەیەك دەردەچێت بە خوشكەكەی دەكەوێت بەناوی (ف)، تەمەن (۱٦) ساڵ، دواتر برایەكەی ڕا دەكات، بەڵام دواتر نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی بەشی كوشتن توانیان برایەكەی بگرن."

بەپێی لێدوانی پۆلیس ئێستە پەڕوای لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە.

یەكەم جار نییە لە هەرێمی كوردستان بەهۆی پاككردنەوەی چەك فیشەك دەردەچێت و كەسێكم دەبێتە قوربانی زۆرجاریش قوربانییەكان ئەندامی یەك خێزانن.




وشە - سه‌رخێڵ هاشم