له چایخانه‌یه‌كى شارى هه‌ولێر، شه‌وانه ئاره‌زوومه‌ندانی به‌خێوكردن و شه‌ڕه كه‌ڵه‌شێر كۆ ده‌بنه‌وه و نمایشى كه‌ڵه‌شێره‌كانیان ده‌كه‌ن، جگه له‌و پێشبڕكێیه زۆر جار گره‌وى جۆراوجۆر له نێوان ئه‌و كه‌سانه‌دا ده‌كرێت.له‌سه‌ر كه‌ڵه‌شێری وا كه نرخی ده‌گاته ده هه‌زار دۆلار.
له شه‌قامێكى شاری هه‌ولێر، شه‌وان له چایه‌خانه‌ی وه‌ستا محه‌مه‌د خستنه‌ڕووی كه‌ڵه‌شێر ده‌ست پێ ده‌كات و بۆ چوونه ژووره‌وه له چایخانه‌كه ده‌بێت هه‌زار دیناری عێراقی بده‌ی، له به‌رانبه‌ر سه‌یركردنی شه‌ڕه‌كه‌ڵه‌شێر، كه جاری وا هه‌یه بۆ خۆشییه و زۆر جاریش گره‌وی له‌سه‌ر ده‌كرێت..
ئه‌و شه‌ڕه به چاودێری ناوبژیوان ده‌بێت و شێوازی یارییه‌كه له هه‌شت قۆناغ پێك دێ، هه‌ر قۆناغێك له 15 خوله‌كی بۆ ته‌رخان كراوه كه 13 خوله‌كی بۆ شه‌ڕ و دوو خوله‌ك بۆ پشووی كه‌ڵه‌شێره‌كان ده‌بێت. ئه‌گه‌ر هاتوو له قۆناغی چوار كه‌ڵه‌شێره‌كه تواناى نه‌ما یان خاوه‌نه‌كه‌ی له یارییه‌كه كشاندییه‌وه، پێش ئه‌وه‌ی یاریی ته‌واو بێت، ئه‌وا به دۆڕاو هه‌ژمار ده‌كرێت، چونكه كاتی یاسایی یارییه‌كه دوو سه‌عاته و ده‌كرێ له كاتی نه‌دۆڕانی كه‌ڵه‌شێره‌كان 15 خوله‌كه‌كان نوێ بكرێنه‌وه.
دیاری بۆ كه‌ڵه‌شێرى سه‌ركه‌وتوو له یارییه‌كه ئه‌وه‌یه به گه‌وره‌یی وێنه‌یه‌كى له چایخانه‌كه هه‌ڵده‌واسرێت و نرخی كه‌ڵه‌شێرى سه‌ركه‌وتوو له نێوان 400 هه‌زار دیناری عێراقی تا نۆ هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكایی به‌رز ده‌بێته‌وه.
ئه‌م شه‌ڕه خۆش و چێژبه‌خشه وای كردووه ئاره‌زوومه‌ندانی كه‌ڵه‌شێر به‌خێوكردن له شاره‌كانی تری كوردستانیشه‌وه یه‌كتر بدۆزنه‌وه و ناو به‌ناو فێستیڤاڵی گه‌وره‌ی كه‌ڵه‌شێر له‌سه‌ر ئاستی كوردستان بكه‌نه‌وه, جا كه‌ڵه‌شێری به‌نرخ و گران ئه‌وه ده‌بێت كه پله‌ی یه‌كه‌می فێستیڤاڵه‌كه ده‌باته‌وه و سه‌ری خاوه‌نه‌كه‌ی به‌رز راده‌گرێ.
خه‌سرۆ ئه‌ربیلی هه‌ر له كۆنه‌وه خولیای به‌خێوكردنی كه‌ڵه‌شێرى هه‌بووه، ئه‌و بۆ "وشه" باس له‌وه ده‌كات كه له‌و پێشبڕكێیانه‌ی به‌شداری كردووه به كه‌ڵه‌شێره‌كانی 17 مه‌رجی بردووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌یش وای كردووه كه‌ڵه‌شێره‌كه‌ی چاوی زۆر له‌سه‌ر بێت، به‌ڵام دڵنیایی ده‌دات كه "ئه‌گه‌ر یه‌ك ده‌فته‌ر دۆلارم بده‌نێ كه‌ڵه‌شێره‌كه‌م نافرۆشم".
قاره‌مان ره‌سول كه له چایه‌خانه‌كه كارمه‌نده بۆ "وشه" ئه‌وه‌ی خسته ڕوو كه جاری وا هه‌یه پێشبڕكێكان "شه‌ڕه‌كه‌ڵه‌شێر" ئه‌وه‌نده گه‌رمه نرخی سه‌یركردنی بۆ پێنج هه‌زار دینار به‌رز ده‌كه‌نه‌وه. وه‌ك ئه‌و گوتی "ئه‌و پێشبڕكێیه زۆر جار بۆ خۆشییه جاریش هه‌یه بۆ ناوبانگ و گره‌و له‌سه‌ركردنه".
كه‌ڵه‌شێر یان كه‌ڵه‌باب ڕه‌گه‌زی نێری باڵنده‌ی مریشكه، به‌ڵام له مریشك زیره‌كتر و باڵابه‌رزتره. كه‌ڵه‌شێر ناوچه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی و ده‌سه‌ڵاتی خۆی هه‌یه كه تێیدا مریشكه‌كانی ده‌پارێزێت.
وشه/هه‌ولێر-عه‌بدوڵا مه‌رزانى