له كاتێكدا هه‌موو دنیا چاوه‌ڕوانى هه‌نگاوه‌كانى دواتری راپۆرتی رۆبه‌رت مۆله‌ر ده‌كات له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى تره‌مپ و پۆتین پیلانگێڕییان كردووه بۆ بردنه‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌كانى 2016، به‌ڵام كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكا و میدیاكانى ئه‌مه‌ریكا خۆیان له باسكردنى پێوه‌ندییه نهێنییه‌كانى تره‌مپ و تیمه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ بنیامین نه‌تانیاهۆ ده‌دزنه‌وه كه به‌پێى یاسا كارپێكراوه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، تاوانێكى گه‌وره‌یه و كه‌سى تاوانبار ده‌بێت بگیرێت.
به‌هۆى لێكۆڵینه‌وه‌كانى لیژنه‌كه‌ى رۆبه‌رت مۆله‌ر، ئاشكرا بووه كه پێش بوونى به سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا و چوونى بۆ كۆشكى سپی، تیمه‌كه‌ى دۆناڵد تره‌مپ له‌گه‌ڵ ئیسرائیل رێككه‌وتن بۆ پیلانگێڕی بۆ شكستخواردنى پڕۆژه بڕیارێكى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تى كه سه‌ركۆنه‌ى دروستكردنى كۆمه‌ڵگه نیشته‌جێیه‌كانى ئیسرئیلى ده‌كرد كه له به‌شی خۆرئاواى قودس له دروستكردندان. ئه‌و تێوه‌گلانه‌ى تیمه‌كه‌ى تره‌مپ له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، هه‌مان سزاى یاسایی تێوه‌گلانی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتانى بیانى به یاسای ئه‌مه‌ریكا ده‌یگرێته‌وه، به‌ڵام به هه‌مانشێوه‌ى تێوه‌گلانى بوونى پێوه‌ندی تیمه‌كه‌ى تره‌مپ له‌گه‌ڵ رووسیا له كۆنگرێس و میدیاى ئه‌مه‌ریكا گرنگی پێ نه‌دراوه كه پێ ده‌چێ بوونى ئه‌و پێوه‌ندییه گرنگی كه‌متر بێت له‌وه‌ى رووسیا.
هه‌موو ئه‌و زانیارییانه‌ى له راپۆرته‌كه‌ى رۆبه‌رت مۆله‌ر له لێكۆڵینه‌وه‌ى جه‌نه‌ڕاڵى خانه‌نشین مایكل فلین راوێژكاری پێشتری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی تره‌مپ باس كراوه و دانى پێدا ناوه.
به‌گوێره‌ى قسه‌كانى فلین له مانگی كانوونى یه‌كه‌می ساڵى رابردوو، ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی گفتوگۆی پڕۆژه بڕیارێكى ده‌كرد كه تێیدا سه‌ركۆنه‌ى به‌رده‌وامیدان به دروستكردنى كۆمه‌ڵگه نیشته‌جێبووه‌كانى ئیسرائیلی له زه‌وییه داگیركراوه‌كانى فه‌ڵه‌ستین بكات، به‌و پێیه‌ى ئه‌وه پێشێلكردنێكى دیاری یاسای نێوده‌وڵه‌تییه و له‌مپه‌ر ده‌خاته به‌رده‌م دروستبوونى ده‌وڵه‌تى فه‌ڵه‌ستینى.
ده‌ستوه‌ردان و هه‌وڵه‌كه‌ى تیمه‌كه‌ى تره‌مپ له كاتێكدایه ئه‌وكات باراك ئۆباما سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا رای گه‌یاند كه ناتوانێت دژى بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش بوه‌ستێته‌وه، به‌و پێیه‌ى كۆمه‌ڵگه نیشته‌جێبووه‌كانى جووه‌كان له‌سه‌ر خاكی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان نایاسایییه، ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى نێوان فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیل زۆر دژوارتر ده‌بێت. هاوكات له ئاستى ناوخۆى دیموكراته‌كانى ئه‌مه‌ریكاش ده‌نگی ناڕه‌زایی هه‌بوو. پێشتریش رۆناڵد ریگان سه‌رۆكى پێشتری ئه‌مه‌ریكا له ساڵى 1982 داوای راگرتنى یه‌كجاره‌كى ئه‌و كۆمه‌ڵگه نیشته‌جێبووانه‌ى كرد، هاوكات جۆرج بۆش ساڵى 1991 هه‌وڵی دا رێگری له دروستكردنى بكات به پێنه‌دانى قه‌رز به ئیسرائیل.
تیمه‌كه‌ى تره‌مپ چی‌یان كرد بۆ هاوكاریكردنى ئیسرائیل؟
له 22ى كانوونى یه‌كه‌می 2016 پێش ده‌ستبه‌كاربوونى تره‌مپ وه‌ك سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا، جاریك كوشنه‌ر زاوا و راوێژكاری تره‌مپ كه هاوكات یه‌كێكه له ئه‌ندامه هه‌ره پله‌باڵاكانى تیمه‌كه‌ى تره‌مپ، فه‌رمانی به‌سه‌ر مایكل فلین كرد كه ئه‌ویش كه‌سێكى ناسراوی تیمه‌كه‌ى تره‌مپ بوو، ژماره‌ى ته‌له‌فۆنى به‌رپرسانى حكوومه‌ته‌كانى ئه‌ندام له ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تى ده‌ستبخات و پێش هه‌مووشیان رووسیا، مه‌به‌ست له‌مه‌ش وه‌رگرتنى بۆچوونى ئه‌و ده‌وڵه‌تانه بوو له‌سه‌ر پڕۆژه بڕیاره‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش. جگه له‌مه یه‌كێكی تر له ئامانجه‌كانى پێوه‌ندیكردن پێیانه‌وه پێڕاگه‌یاندنى هه‌ڵوێستى ئیداره‌ى نوێى ئه‌مه‌ریكا بوو كه دژى پڕۆژه بڕیاره‌كه‌یه.
فلین له پێوه‌ندیكردن به نوێنه‌رانى وڵاتانى ئه‌ندام له ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، له‌گه‌ڵ باڵوێزی رووسیا له ئه‌مه‌ریكا كۆ بووه‌وه و پێى راگه‌یاند كه ئیداره‌ى نوێى ئه‌مه‌ریكا دژی بڕیاره‌كه‌یه و داواشی لێ كرد كه رووسیا دژى پڕۆژه‌كه ده‌نگ بدات.
كوشنه‌ر به فلینى راگه‌یاند، ئه‌و پرسه به‌لاى تره‌مپ یه‌كێكه له ئه‌وله‌وییه‌ته هه‌ره له پێشه‌كان و سه‌رۆك داواى له ئێمه كردووه ئه‌و پرسه به زووترین كات ته‌واو بكه‌ین. له كۆبوونه‌وه‌ی تیمه‌كه‌ى تره‌مپ داوا كرا بۆ راگرتنى پڕۆژه بڕیاره‌كه پێویستیان به هاوكاریی رووسیا هه‌یه.
كوشنه‌ر نایشارێته‌وه كه پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هه‌بووه
دواى ئاشكرابوونى پێوه‌ندیی نهێنى تیمه‌كه‌ى تره‌مپ له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و نه‌بوونى ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تى، رۆژى یه‌كشه‌می رابردوو جارید كوشنه‌ر بۆ میدیاكان قسه‌ى كرد و ره‌تى نه‌كرده‌وه كه پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هه‌بووه و له رێى ملیاردێری جوو حاییم سابان، گفتوگۆیان له‌سه‌ر پلانى ئیداره‌ى نوێی دۆناڵد تره‌مپ كردووه بۆ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست.
له‌و دیداره‌دا له‌سه‌ر پلانى تره‌مپ بۆ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كه حاییم سابان سپۆنسه‌ری ده‌كرد، سابان سوپاسی هه‌وڵه‌كانى جارید كوشنه‌ری كرد بۆ رێگه‌گرتن له ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تى له ده‌رچووانى پڕۆژه بڕیاره‌كه كاتێك ئه‌مه‌ریكا رای گه‌یاند كه ده‌نگ نادات. له وه‌ڵامدا كۆشنه‌ر به پێكه‌نینه‌وه گوتى سوپاس بۆ تۆ سابان!
هه‌ر پێوه‌ند به‌و پرسه، هه‌ندێك له راپۆرته میدیایییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه رۆن دیرمر باڵوێزی ئیسرائیل له ئه‌مه‌ریكا كه كه‌سێكى نزیك و هاوپه‌یمانى نه‌تانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل له دیداری سوزان جلاسر كه ماڵپه‌ڕی پۆلیتیكۆ بڵاوی كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێ، له‌گه‌ڵ تیمه‌كه‌ى تره‌مپ گه‌یشتینه رێككه‌وتن كه هاوكاریمان بكه‌ن له ده‌رنه‌چووانى پڕۆژه بڕیاره‌كه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش، هه‌روه‌ها پێوه‌ندی به وڵاتانى ئه‌ندام له ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش بكه‌ن كه دژى پڕۆژه‌كه ده‌نگ بده‌ن.
هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا تیمه‌كه‌ى تره‌مپ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى رووسیا گه‌یشتنه رێككه‌وتن، ئه‌مه‌ش وا لێك ده‌درێته‌وه كه حكوومه‌تى ئیسرائیل كاریگه‌ری زۆری به‌سه‌ر ئاراسته‌كردنى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا هه‌یه، به‌ڵام رووبه‌ڕووى هیچ په‌رچه‌كردارێك و ناڕه‌زایه‌تى له ئاستى ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا نه‌بووه، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى یاسا لۆگانه كه ساڵى 1799 ده‌رچووه و تا ئێسته‌ش یاسایه‌كی تاوانكاری مه‌ترسیداره و كاری پێ ده‌كرێت، بۆیه ئه‌گه‌ر فلین ئه‌و یاسایه‌ى پێشێل كردبێت و ئه‌مه‌ش روون ببێته‌وه كه كۆشنه‌ر ئه‌و كاره‌ى پێ كردووه، ئه‌وا هه‌ردووكیان ده‌بێت دادگایی بكرێن و بگیرێن.
ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنجه، تا ئێسته تێوه‌گلانى ئیداره‌ى تره‌مپ له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، نه‌بووه به پرس و میدیاى ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵوه‌سته‌یان له‌سه‌ری نه‌كردووه، به‌ڵام له پرسی تێوه‌گلانى ئیداره‌ى تره‌مپ له‌گه‌ڵ رووسیا، زیاد له لیژنه‌یه‌كى لێكۆڵینه‌وه پێك هێنراوه و چه‌ندان راوێژكار و به‌رپرسی باڵا ده‌ستیان له پۆسته‌كانیان كشاندووه‌ته‌وه، كه‌چى لێكۆڵینه‌وه‌كه به‌رده‌وامى هه‌یه. ئێسته هه‌مووان چاویان له‌سه‌ر راپۆرتى لیژنه‌كه‌ى رۆبه‌رت مۆله‌ر هه‌یه، كه‌چى له باره‌ى پێوه‌ندی و تێوه‌گلانى ئیداره‌ى تره‌مپ له‌گه‌ڵ ئیسرائیل باس ده‌كات.