فیلمێكی ئه‌نیمه‌ئشنی كوردی له چه‌ندان فێستیڤاڵی جیهانیدا نمایش كرا، بڕیاره له نزیكترین كاتیش‌دا له ئیسرائیل له فێستیڤاڵێكدا نمایش بكرێت.
فیلمی "بێده‌نگی ئاسمان" نوێترین به‌رهه‌می ئه‌نیمه‌یشنی جوبرائیل ئه‌بوبه‌كری ده‌رهێنه‌ره، له ماوه‌ی سێ مانگی ڕابردوودا توانیویه‌تی سه‌ركه‌وتنێكی باش به‌ده‌ست بهێنێت، تا ئێسته به‌شداری زیاتر له 27 فێستیڤاڵی جیهانی كردووه، به‌م دواییانه‌ش له فێستیڤاڵی جیهانی ئیسرائیل له ژێر ناونیشانی NFN وه‌رگیراوه و بڕیاره له‌م نزیكانه‌دا په‌خش بكرێت، له به‌شی پێشبڕكێی ئه‌و فێستیڤاڵه‌دا كێبه‌ركێی خه‌ڵاته‌كان بكات.
"بێده‌نگی ئاسمان" له ده‌رهێنانی جوبرائیل ئه‌بوبه‌كره و سیناریۆی پشتیوان عه‌بدوڵایه، ئێسته له فێستیڤاڵی كارجیل له هیندستان وه‌رگیراوه، له چه‌ند وڵاتێكی تری وه‌ك ئه‌مه‌ریكا و له فێستیڤاڵی عه‌ره‌ب فیلم فێستیڤاڵ له هۆڵه‌نداش پێشتر وه‌رگیراوه، له خولی چواره‌می فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی سینه‌مایی زانكۆی بابل به‌شداری كردووه و خه‌ڵاتی برۆنزی پێ به‌خشراوه، هه‌روه‌ها له به‌شی فیلمه ئه‌نیمه‌یشنه‌كانی فێستیڤاڵی سینه‌مایی باشووری جۆرجیا له كه‌نه‌دا به‌شداری كردووه.
جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر ده‌رهێنه‌ر له‌دایكبووی ساڵی 1983ی شاری هه‌ولێره، له 40 كورته فیلم‌دا وه‌ك یاریده‌ده‌ری وێنه‌گر كاری كردووه، له 13 فیلمی سینه‌مایی درێژدا یاریده‌دری وێنه‌گر بووه ، ساڵی 2010 كاری ده‌رهێنانی سینه‌مایی ده‌ست پێ كرده‌وه و تا ئێسته به‌رده‌وامه و خاوه‌نی به‌رهه‌مهێنانی چوار كورته فیلمه و نزیكه‌ی 20 خه‌ڵاتی ناوخۆیی و جیهانی به‌ده‌ست هێناوه .
هه‌ولێر / شاخه‌وان شێخانی