ئه‌مڕۆ سێشه‌م، بۆ ئێزیدییه‌كانی دنیا به گشتی و هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی، بۆنه‌یه‌كی تایبه‌ته و له رێوڕه‌سمی ئاینیشدا به رۆژوو ده‌بن كه ناسراوه به روژووی ئێزی رۆژووی ئێزیدی و ڕۆژووه‌كه ماوه‌ی سێ ڕۆژ ده‌خایه‌نێ.
هادی بابه‌شێخ به‌رپرسی نووسینگه‌ی بابه‌شێخ مه‌رجه‌عی باڵای ئێزیدییه‌كان به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێشه‌م ده‌بێته یه‌كه‌م رۆژی گرتنی رۆژوو كه به "رۆژووی ئێزیدی" ناسراوه و سێ رۆژ ده‌خایه‌نێ و رۆژی چوارم ده‌بێته یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ئێزیدی.
زیاتر گوتی، له‌م سێ رۆژه‌دا، ئه‌وه‌ی ئێزیدییه پێویسته به‌رۆژوو بێت، چونكه ڕۆژووه‌كان له‌سه‌ر تاكی ئێزیدی ئه‌ركن.
به‌پێی قسه‌كانی هادی بابه‌شێخ ڕۆژوو و جه‌ژنی ئێزیدی، به‌ها كومه‌ڵایه‌تی و پێوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌هێز ده‌كات، به‌ڵام دوای كاره‌ساتی شنگال و شه‌هیدكردنی گه‌لی ئێزیدی و رفاندنی كچ و ژن و منداڵ و كه‌سی ئێزیدی له‌لایه‌ن داعش، هیچ رێوڕه‌سمێكی فه‌رمی به‌ڕێوه ناچێت و ته‌نیا له‌سه‌ر ئاستی كه‌سایه‌تیی رێوڕه‌سمه‌كان به‌ڕێوه ده‌چن.
له‌ناو گه‌لی ئێزیدیدا هه‌شت جه‌ژن هه‌یه، له‌وانه سێ جه‌ژن به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له په‌رستگه‌ی لالش ده‌كرێن كه ئه‌وانیش جه‌ژنه‌كانی: جه‌مایێ، چله‌ی زستان و چله‌ی هاوینن، ئه‌وانی تر جه‌ژنی كۆمه‌ڵایه‌تین كه بریتین له بێلندێ، خدر ئه‌لیاس، سه‌ری ساڵ، روژووی ئێزی و قوربان.
دهۆك/ نه‌وزاد هلوری