شه‌وی رابردوو ته‌رمی هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی "مه‌حموود مه‌جید سیته‌یی" گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه‌ی شێلادزێ كه له چیادا فڕیوه و گیانی له ده‌ست داوه.
شوكری سیته‌یی یه‌كێك له كه‌سوكاری قوربانییه‌كه به"وشه"ی راگه‌یاند، سه‌عات 19:00ی شه‌وی رابردوو، هاووڵاتییه‌كی گونده‌كه‌مان به‌ناوی مه‌حموود مه‌جید ده‌چێته چیا بۆ كۆكردنه‌وه‌ی دار، به‌ڵام له چیادا ده‌فڕێت و ده‌ماوده‌م گیان له ده‌ست ده‌دا.
زیاتر گوتی، ئه‌و هاووڵاتییه له‌دایكبووی ساڵی 1958ـه و خێزانداره، حه‌وت منداڵی هه‌یه و پێشمه‌رگه‌یه و له كۆمه‌ڵگه‌ی سیرێ سه‌ر به شاره‌دێی شێلادزێ نیشته‌جێیه.
گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌و هاووڵاتییه له شاخ، ده‌بێته دووه‌م كه‌س له سنووری پارێزگای دهۆك كه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی دار چووه‌ته ناوچه شاخاوییه‌كان و ده‌بێته قوربانی، هاوكات هاووڵاتییه‌كی تریش به سه‌ختی بریندار بووه و ئێسته وه‌ك په‌ككه‌وته له ژیاندایه.
ئامێدی، نه‌وزاد هلۆری