له شاری مه‌ككه په‌رستارێك به دزییه‌وه وێنه‌ی كچه هاوڕێكانی گرت، له‌به‌رئه‌وه‌ش له لایه‌ن دادگای ئه‌و وڵاته‌وه و به سزایه‌كی توند گه‌یشت.
كچێكی سعوودی له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری مه‌ككه وه‌ك په‌رستار كاری ده‌كرد، له‌گه‌ڵ وه‌رزی نوێ‌دا سوپاس و پێ‌زانین بۆ هه‌موو كارمه‌نده‌كان گه‌ڕایه‌وه، ئه‌م كچه‌ش چاوه‌ڕێی ده‌كرد به "نایاب" ناوی بگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام به "زۆر باشه" ناوی گه‌ڕایه‌وه، له‌به‌رئه‌وه تۆڵه‌ی خۆی له هاوڕێكانی كرده‌وه، وێنه‌ی هه‌موویانی به دزییه‌وه گرت، پێی گوتبوون كه وێنه‌ی ئه‌وانی لایه و هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كردن كه ده‌بێت داوا له به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌یان بكه‌ن سوپاس و پێزانینی ئه‌میش بكرێته نایاب، ده‌نا وێنه‌كانیان بڵاو ده‌كاته‌وه.
ئه‌م كچانه‌ش به‌م كاره‌ی هاوڕێكه‌یان زۆر تووڕه بوون، له‌به‌رئه‌وه به شێوه‌یه‌كی یاسایی سكاڵایان لێ كرد، له دادگاش به پێی داونه‌ریت و شه‌رعی ئه‌و وڵاته ئیسلامییه، سزای 15 ڕۆژ گرتن و 50 جار جه‌ڵدكردن واته دار لێدانیان بۆ نووسرا، ئێسته‌ش بڕیاره‌كه له بواری جێبه‌جێكردندایه و به سزای خۆی گه‌یشتووه.