كوڕێكی چینی له كاتی سه‌ركێشیكردن به ژیانیدا، له باڵه‌خانه‌یه‌كی به‌رزه‌وه كه‌وته خواره‌وه، ڤیدیۆی كه‌وتنه‌كه‌ی وه‌ك كاره‌ساتێكی دڵته‌زێن له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاو بووه‌وه.
"وو یۆنگینگ" كورێكی چینی 26 ساڵه، ماوه‌یه‌كی زۆره به نمایشكردن و سه‌ركێشی به ژیانی خۆی له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌كان ڤیدیۆی بڵاو ده‌كرده‌وه، دوایین ڤیدیۆی هه‌فته‌ی ڕابردوو بوو، كه له‌نهۆمی 62ی باڵه‌خانه‌ی هوایوانی نێوده‌وڵه‌تی له شاری چانگشا له چین، خه‌ریكی نمایشكردنه و له پڕ سترێسی له ده‌ست ده‌دات، ئه‌مه‌ش وای لێ ده‌كات نه‌توانێت هه‌ستێته‌وه، ده‌سته‌كانی لووس ده‌بن و خۆی پێ ناگیرێ و ده‌كه‌وێته خواره‌وه و ده‌مرێت.
ئه‌م ڤیدیۆیه‌ی كوڕه سه‌ركێشه‌كه به ڤیدیۆیه‌كی خه‌مناك له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌نگی دایه‌وه، ڤیدیۆكه‌ی به ناونیشانی chinas first rooftopper له یوتوب و تۆڕه‌كانی تری كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاو كرایه‌وه، كه ئه‌م ڤیدیۆیه وه‌ك هه‌موو جارێكی تر به مۆبایله‌كه‌ی خۆی تۆماری كردووه و مۆبایله‌كه‌ی به‌رامبه‌ر خۆی داناوه، بۆ ئه‌وه‌ی دواتر ڤیدیۆكه‌ی وه‌ك كارێكی پاڵه‌وانێتی له هه‌ژماره‌كانی خۆی بڵاو بكاته‌وه و خۆی به دنیا بناسێنێت.