ئاژانسى نۆڤۆستى رووسى ئاشكراى ده‌كات كه فاڕووق شه‌رع جێگرى پێشووى سه‌رۆكى سووریا، له‌لایه‌ن رووسیاوه پشتگیرى لێ ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى ببێته سه‌رۆكى سووریا بۆ كاتى گواستنه‌وه.
چه‌ندان راگه‌یاندنى رووسى دوێنێ دووشه‌م بڵاویان كردووه‌ته‌وه، رووسیا پشتگیرى له فاڕووق شه‌رع ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى له دواى ئه‌سه‌د و له قۆناغى گواستنه‌وه ببێت به سه‌رۆكى سووریا، پشبینى ده‌كرێت له كۆبوونه‌وه‌ى داهاتووى شارى (سوچى) كه رووسیا به نیازه له نێوان سه‌رانى رژێمى سووریا و ئۆپۆزسیۆن ئه‌نجامى ده‌دات، فاڕووق ئاماده بێت و رۆڵى به‌رچاوى هه‌بێت.
هه‌واڵه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن هه‌ندێك لایه‌نى ئۆپۆزسیۆنى سووریاش لارییان له فاڕووق شه‌رع نییه، بۆیه له دوو رۆژى رابردوودا ناوى فاڕووق وه‌ك كه‌سێتییه‌كى گرنگ ده‌ركه‌وتووه، كه له بزاوى سیاسیى سووریادا له ئاینده رۆڵى ده‌بێت.
فاڕووق شه‌رع له ساڵى 1938 له ده‌رعا له دایك بووه، كۆلیژى ئاداب به‌شى زمانى ئینگلیزى خوێندووه، له ساڵى 1984 ساڵانى دواتریش وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سووریا بووه، دواتر له ساڵى 2006 جێگرى سه‌رۆك كۆماره. به پێى قسه‌ى چاودێران ئه‌م كه‌سایه‌تییه یه‌كێكه له كه‌سه هه‌ره نزیكه‌كانى به‌شار ئه‌سه‌د.
سه‌رچاوه/ ئیلاف