وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تا ئێسته نه‌وتی بۆ قوتابخانه‌كانی سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده‌ی سۆران دابین نه‌كردووه، ئه‌مه له كاتێكدایه به‌فر چوارده‌وری ده‌ڤه‌ره‌كه‌ی داپۆشیوه، مامۆستایه‌كیش له سه‌نته‌ری سۆران ئاشكرای ده‌كات بۆ كڕینی نه‌وت، پاره‌مان له قوتابییان وه‌رگرتووه.
هه‌ژار شاكر مامۆستا له قوتابخانه‌ی راژه‌ی وێژه‌یی كوڕان له سۆران به "وشه"ی گوت، به‌هۆی ئه‌و ته‌نگژه دارایییه، كاریگه‌ری له‌سه‌ر پرۆسه‌ی خوێندن كردووه، له قوتابخانه‌ی ئێمه و زۆر له قوتابخانه‌كانی تری ده‌ڤه‌ری سۆران، لیترێك نه‌وت نییه سۆپای پێ داگیرسێنین، بۆیه ناچار بووین داوا له قوتابییه‌كانمان بكه‌ین به‌پێی توانایان بڕه پاره‌یه‌ك بده‌ن به كارگێڕی قوتابخانه تا نه‌وتی پێ بكڕین.
قوتابخانه‌ی راژه‌ی وێژه‌ی كوڕان له سۆران زیاتر له 400 قوتابی هه‌یه و هه‌ر قوتابییه‌ك سه‌رووی دوو هه‌زار دیناری بۆ كڕینی نه‌وت به قوتابخانه داوه. مامۆستا هه‌ژار وای گوت.
ڕۆژی دووشه‌م مامۆستا عه‌بدوڕه‌حمان ئه‌نوه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی به‌ربزینی بنه‌ڕه‌تی له سنووری په‌روه‌رده‌ی سۆران، له كۆبوونه‌وه‌ی دایكان و باوكان داوای كردووه كه به لیترێك نه‌وتیش بێت هاوكاری قوتابخانه‌كه‌یان بكرێت، چونكه نه‌وتیان ته‌نیا به‌شی چه‌ند رۆژێك ماوه. به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه ئاماژه‌شی به‌وه داوه، كه‌شوهه‌وایه‌كی سارد ده‌ڤه‌ره‌كه‌یان گرتووه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر نه‌وت نه‌بێت قوتابییانی بنه‌ڕه‌تی ناتوانن له نێو پۆلدا دانیشن و وانه بخوێنن.
عه‌زیز سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی سۆران به "وشه"ی راگه‌یاند، تا ئێسته هیچ بڕه نه‌وتێكمان بۆ نه‌هاتووه تا به‌سه‌ر قوتابخانه‌كانی سنووره‌كه‌مان دابه‌شی بكه‌ین، ئه‌وه‌ی له قوتابخانه‌كان ماوه هی ساڵی رابردووه، به‌ڵام ئاگادار كراونه‌ته‌وه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا نه‌وت به قوتابخانه‌كان ده‌درێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی سۆران بێ ئاگایه له‌وه‌ی له قوتابخانه‌كان پاره‌ی نه‌وت له قوتابییان وه‌رده‌گرن و ده‌ڵێ، به هیچ شێوه‌یه‌ك ناكرێت پاره بۆ كڕینی نه‌وت له قوتابییان وه‌ربگیرێت و به‌قسه‌ی ئێمه ئه‌و كاره نه‌كراوه، لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ر قوتابخانه‌یه‌ك ده‌كه‌م كه پاره‌ی له قوتابییانی قوتابخانه‌كه‌ی وه‌رگرتبێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده‌ی سۆران 246 قوتابخانه‌ی هه‌یه له‌و ژماره‌یه‌شدا 24 قوتابخانه‌ی ئاماده‌یی و 16 دواناوه‌ندی و 206 قوتابخانه‌ی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا 10 باخچه‌ی منداڵانی لێیه، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده‌ی سۆران هه‌زار و 300 فه‌رمانبه‌ری هه‌یه، ئه‌مه له كاتێكدایه دوو هه‌زار و 500 مامۆستای هه‌میشه‌ی و 392 مامۆستای گرێبه‌ست په‌روه‌رده فێری 51 هه‌زار قوتابی له سنووری سۆران ده‌كه‌ن.
سۆران/ مورشید برادۆستی