له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه له كاتى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق و ململانێ سیاسییه‌كانی نێوان حزب و فراكسیۆنه سیاسییه‌كان، چالاكی و جووڵانه‌وه‌ى فراكسیۆن و حزبه سیاسییه‌كان بۆ ئاماده‌كاری هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ده‌ستى پێ كردووه كه بڕیاره مانگی ئایاری داهاتوو ئه‌نجام بدرێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنجه چۆنیه‌تیى پێكهێنانى فراكسیۆن و لیسته‌كانه بۆ هه‌ڵبژاردن كه به‌شێ زۆریان له‌لایه‌ن وڵاتانى هه‌رێمی و ناوچه‌كه پشتگیری ده‌كرێن به تایبه‌ت كۆماری ئیسلامیى ئێران كه هه‌مان كات پێوه‌ندییه‌كى به تینى هه‌یه له‌گه‌ڵ گرووپی میلیشیاكانى حه‌شد كه به‌شێكیان نایشارنه‌وه بڕیار له سه‌ركرده‌ى فه‌یله‌قی قودس وه‌رده‌گرن.
ئه‌م راپۆرته هه‌وڵێكه و شه‌ش سیناریۆى چۆنیه‌تیى به‌شداریكردنى میلیشیاكانى حه‌شد ده‌خاته ڕوو، چ له رێى پێكهێنانى فراكسیۆنى سه‌ربه‌خۆ یان به‌شداریكردن له پاڵ فراكسیۆنێكى تر یانیش پشتگیریكردنى فراكسیۆنێك له‌سه‌ر حیسابی فراكسیۆنێكى تر.
سه‌ركرده‌كانى میلیشیاكانى حه‌شد نایشارنه‌وه كه مافى خۆیانه فراكسیۆنى سه‌ربه‌خۆیان هه‌بێ و به‌شداری پڕۆسه‌ى سیاسی و هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، به‌ڵام به پێى یاسا نابێت هیچ گرووپێكى چه‌كداری لیستى سه‌ربه‌خۆی هه‌بێت.
ئه‌وه‌ى هێشتا روون نییه ئامانج و روانینى سه‌ركرده‌كانى میلیشیاكانى حه‌شده بۆ ژیانى سیاسی له عێراق، كاتێك میلیشیاكانى حه‌شد له شه‌ڕى داعش سه‌ركه‌وتوو ده‌رچوون، ماف به‌خۆیان ده‌ده‌ن به‌رده‌وام بن و به‌شداری له پرۆسه‌ى سیاسی بكه‌ن، له‌مه‌شدا هێزی چه‌كدارییان هه‌یه كه له رێیه‌وه كۆنتڕۆڵی بڕیاری سیاسی و ئابووری و ته‌ناهییان كردووه و به‌ره‌و ئامانجی و مه‌به‌سته‌كانیان هه‌نگاویان هه‌ڵگرتووه بۆ زیاتر جێگیركردنى رۆڵى خۆیان له كۆمه‌ڵگه‌ى عێراق و فراوانكردنى هه‌ژموونى سیاسی خۆیان بۆ به ئامانج گه‌یاندنى مه‌به‌سته‌كانیان.
شه‌ش سیناریۆی به‌شداریكردنى میلیشیاكانى حه‌شد له هه‌ڵبژاردنه‌كان
یه‌كه‌م: هه‌ندێك له گرووپی میلیشیاكانى حه‌شد و سه‌ركرده‌كانیان كه رووبه‌ڕووى داعش بوونه‌ته‌وه، پێیان وایه ده‌توانن به‌رده‌وامی به كاره‌كه‌ى خۆیان بده‌ن بۆ بنیادنان و ئیداره‌دانى عێراق و گرتنه ده‌ستى ده‌سه‌ڵات. ئه‌و گرووپ و سه‌ركردانه‌ى میلیشیاكانى حه‌شد خۆیان به شیاوتر له‌وانى تر ده‌زانن بۆ گرتنه ده‌سه‌ڵات و پاراستنى ده‌ستكه‌وته سه‌ربازییه‌كان كه پێیان وایه ئه‌وه ئه‌وانن به ده‌ستیان هێناوه و قوربانییان بۆی داوه.
دووه‌م: به مه‌به‌ستى گه‌یشتن به ئامانجه سیاسییه‌كان، زۆر له سه‌ركرده‌كانى میلیشیاكانى حه‌شد وازیان له به‌رپرسیاریه‌تى هێناوه و خۆیان ته‌رخان كرووه بۆ به‌ده‌ستهێنانى خواسته سیاسییه‌كانیان، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌یانه‌وێت خۆیان له‌گه‌ڵ رێنوێنییه‌كانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بگونجێنن و خۆیان بخزێننه ناو لیست و حزبه سیاسییه‌كان.
سێه‌م: هه‌وڵدان و پێشخشتنى لایه‌نى پێشه‌نگی له ئاراسته‌كردنى ده‌سته‌ى میلیشیاكانى حه‌شد و تێكه‌ڵبوونیان له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ى سیاسی و به‌شداریكردنیان له هه‌ڵبژارن له چوارچێوه‌ى لیستێكى یه‌كگرتوو كه هه‌موو سه‌ركرده‌كانی گرووپه میلیشیاكانى حه‌شد له خۆی بگرێت، به‌مه‌ش ده‌توانن قووڵایییه‌كی ستراتیجى پێك بهێنن كه پشت ئه‌ستووره به چه‌كداره‌كانیان و سوود وه‌رگرتن له كه‌سوكاری قوربانییه‌كان، هه‌موو ئه‌وانه وا ده‌كه‌ن ئه‌و لیسته له هه‌ڵبژاردن سه‌ركه‌وتوو بێت.
چواره‌م: سه‌ركرده‌كانى میلیشیاكانى حه‌شد هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن به به‌شداری پێكردنى به‌شێك له سه‌ركرده‌كانى میلیشیاكانى سوننه كه به‌یه‌كه‌وه له به‌ره‌یه‌كدا شه‌ڕیان دژ به داعش كردووه، فراكسیۆنێكى سیاسی و لیستێك بۆ هه‌ڵبژاردن پێك بهێنن به‌وه‌ى پێوه‌ری تایفه‌گه‌ری و ناوچه‌گه‌ری تێپه‌ڕاندووه.
پێنجه‌م: به‌هۆى پێوه‌ندییه مه‌یدانییه‌كانی سه‌ركرده‌كانى میلیشیاكانى حه‌شد له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و ئه‌فسه‌رانى سوپاى ئێران كه وه‌ك راوێژكار به‌شداری شه‌ڕه‌كانیان دژ به داعشیان كردووه، ئه‌و سه‌ركرده و ئه‌فسه‌رانه‌ش هاوكارییه‌كى زۆری میلیشیاكانى حه‌شدیان كردووه هه‌ر له دامه‌زراندنیان تا پڕ چه‌ككردن و پێدانى زانیاریی هه‌واڵگری له جێبه‌جێكردنى پلان و ئه‌ركه‌كانى سه‌ر شانیان، وا ده‌كات لیستى میلیشیاكانى حه‌شد له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتگیریی سیاسی بكرێت به مه‌به‌ستى به‌رده‌وامبوونیان و رۆڵبینینیان له پرۆسه‌ى سیاسی.
شه‌شه‌م: دروستكردنى لیستێكى پێشوه‌خته‌ى میلیشیاكانى حه‌شد، ده‌بێته هۆى دروستبوونى جه‌مسه‌رێكى كێبه‌ركێ گه‌وره له‌گه‌ڵ لیست و قه‌واره سیاسییه‌كان به تایبه‌ت حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران كه هه‌وڵ ده‌دات بۆ ویلایه‌تى دووه‌م براوه‌ى هه‌ڵبژاردن بێت، له‌مه‌شدا پشتگیری نێوده‌وڵه‌تى و هه‌رێمایه‌تى و عه‌ره‌بیشی هه‌یه. عه‌بادی له ماوه‌ى رابردوودا نیشانی دا ده‌توانێت كێبه‌ركێ له‌گه‌ڵ نووری مالیكى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشتر بكات كه بۆ ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مان، ئه‌میش له هه‌وڵى پێكهێنانى لیست و قه‌واره و هاوپه‌یمانى به‌ستنه به مه‌به‌ستى ئه‌وه‌ى بۆ جاری سێیه‌م ببێته‌وه به سه‌رۆك وه‌زیران. هه‌موو ئه‌وانه وا ده‌كه‌ن هه‌ڵبژاردنى داهاتووى په‌رله‌مانى عێراق پڕ له ململانێى سیاسی توند بێت له نێوان فراكسیۆن و قه‌واره‌كان كه هێشتا له‌مه‌دا سه‌ركرده‌كانى سوننه وه‌ك پێویست دیار نین.
ئه‌و شه‌ش سیناریۆیه و دنیابینى سیاسی له‌گه‌ڵ رووداوه‌كان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت به تایبه‌ت شانۆى سیاسیی عێراق له گۆڕانكارییه‌كى خێرای سیاسیدایه كه وا ده‌كات به‌ستنى هاوپه‌یمانیه‌تى سیاسی له داهاتوودا هه‌روه‌ها دابه‌شبوون و ناكۆكییه‌كان، هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان كراوه بن.