بڕیاره ئه‌مڕۆ سێشه‌م ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر ده‌نگ له‌سه‌ر گۆڕینی شه‌ش به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی بۆ شه‌ش شاره‌دێی پارێزگاری هه‌ڵبژاردن ده‌درێت.
كه‌نعان خه‌یلانی سه‌رۆكی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر كۆ ده‌بێته‌وه و ده‌نگدان له‌سه‌ر گۆڕینی شه‌ش به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی پارێزگای هه‌ولێریش له‌به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێردایه.
هه‌روه‌ها گوتی، به‌گوێره‌ی به‌رنامه‌كه هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێكانی "سمێلان، هه‌ریر، كه‌وروگۆسك، حاجی ئۆمه‌ران، قه‌سرێ، سیده‌كان" ده‌گۆڕدرێن و كاندیدی نوێ بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و شه‌ش پۆسته ئیدارییه له‌لایه‌ن ئێمه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێن و په‌سه‌ند ده‌كرێن.
جێی باسه ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر له چوارچێوه‌ی گۆڕینی به‌رپرسانی شاری هه‌ولێر، ماوه‌یه‌ك ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تێك كردووه، بۆ لادانی به‌شێك له به‌رپرسانی ئیداری شار و یه‌كه كارگێڕییه‌كانی شاره‌كه و شوێنگۆڕكێ پێ كردنی هه‌ندێكی تریان له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی تر، پێشتریش چه‌ندان قایمقامی شارۆكه جیا جیاكانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر ئاڵ‌وگۆڕیان پێ كرا و به‌شێكیشیان كه‌سانی نوێ له شوێنیان دانران.
هه‌ولێر/بڵند ئیبراھیم