زوهال بە تۆمەتی سووكایەتيكردن دەگیرێت

:: PM:05:11:12/12/2017 ‌


 پۆلیسی ئیستەنبوول سكاڵایەكی یاسایی لە دژی گۆرانبێژ (زوهال ئۆلجای)، بەرز دەكاتەوە بە تۆمەتی سووكایەتیكردن بە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا.

 لە سكاڵاكەدا داوا دەكرێت زوهال ئۆلجای بۆ ماوەی چوار ساڵ بگیرێت، چونكە لە ئێوارە خوانێكی شەوی هەینی 5ی ئابی رابردوو، سووكایەتی بە ئەردۆغان كردووە. وەك رۆژنامەكانی توركیا باسی لێوە دەكەن كە ئۆلجای بە سەرخۆشی گۆرانی چڕیووە، لەكاتی وتنی گۆرانییەكە بەناوی،" وازم لە دنیا هێنا"، هەندێك جوولەی كردووە، گوایە مەبەست لەم جوولانە سووكایەتی بووە بە سەرۆكی وڵات. 

 كەچی ئۆلجای لە لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكاندا گوتوویەتی كە بەم جووڵانەی وەڵامی یەكێك لە ئامادەبووانی داوتەوە، كە هەندێك وشەی ناحەزی بەكار هێناوە، ئەم ئامادەبووەش سەرخۆش بووە. وا بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا ئۆڵجای رەوانەی دادگا بكرێت بە تۆمەتی سووكایەتیكردن بە سەرۆك.

 زوهال ئۆلجای لە ساڵی 1957 لەدایك بووە،  گۆرانبێژ و سینەماكارێكی توركە، یەكەم دەركەوتنی لەبواری دراما و سینەما بۆ ساڵی 1983 دەگەڕێتەوە و تا ئێستە لە دەیان فیلم و دراما بەشدار بووە. 

سەرچاوە/ زەمانی توركی







وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل