دوای ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی واتس‌ئاپ خزمه‌تێكی زۆری خه‌ڵكی كرد و كار و پێوه‌ندییه‌كانیانی ئاسان كرد، بڕیاری دا له ساڵه‌كانی داهاتوودا له چه‌ندان ملیار مۆبایل ئه‌م به‌رنامه‌یه ڕاگرێت.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
addiyar" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له‌و بڕیاری كۆمپانیای واتس‌ئاپ ده‌كات، كه بڕیار وایه ئه‌م به‌رنامه‌یه ڕاگرێت له‌سه‌ر چه‌ندان ملیار مۆبایل، هه‌ر به‌پێی ئه‌م سه‌رچاوانه كه ڕوونیان كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێن، ئه‌م كۆمپانیایه ئاگه‌داری بۆ ملیارا مۆبایل و به‌كارهێنه‌ر ناردووه و ئاگه‌داریان ده‌كاته‌وه كه له 31 مانگی دیسه‌مبه‌ردا، واته له‌گه‌ڵ هاتنی ساڵی نوێ ئه‌م به‌رنامه‌یه ڕاده‌گرێت.
ئه‌م كۆمپانیایه ئه‌وه‌شی ڕوون كردووه‌ته‌وه كه ئه‌م به‌رنامه‌یه ڕاده‌گرێت له‌سه‌ر ئه‌م جۆره مۆبایلانه وه‌ك: (بلاك بێری 10، بلاك بێریOs، ویندۆز فۆن8.0 و نۆكیا سیمبیان S60)، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی گوتووه كه به‌رنامه‌كه به ته‌واوه‌تی ڕده‌گرێت له‌سه‌ر سیسته‌می ئه‌ندرۆید 2.3.7 له مانگی فێبرایه‌ری ساڵی 2020.
به‌رنامه‌ی واتس‌ئاپ به‌كاردێت بۆ نامه‌ناردن و پێوه‌ندیكردن، ئه‌م به‌رنامه‌یه له ساڵی 2009 له‌لایه‌ن بریان ئاكتۆنی ئه‌مه‌ریكی دامه‌زراوه، كه ئه‌م به‌رنامه بۆ ئاسانكردنی نامه و پێوندیه گشتییه‌كان دروست كراوه و له سه‌رانسه‌ری دنیا خه‌ڵكانێكی زۆر به‌كاری دێنن.