ڤیتامین B12 به یه‌كێك له ڤیتامینه گرنگه‌كانی جه‌سته داده‌ندرێت و به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر له خواردنه‌كاندا هه‌یه و جه‌سته‌ی مرۆڤ رۆژانه به به‌رده‌وام پێویستی به‌بوونی ئه‌م ڤیتامینه هه‌یه، بۆئه‌وه‌ی له به‌رگری به‌كتریاكان پارێزراو بێت.
هه‌روه‌ك هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی "
ods" بڵاوی كردووه‌ته‌وه و باس له گرنگی ئه‌م ڤیتامینه ده‌كات بۆ جه‌سته و باس له نیشانه‌كانی كه‌می ئه‌م ڤیتامینه ده‌كات كه به كۆمه‌ڵێك نیشانه ده‌كرێت نه‌خۆش هه‌ست به كه‌می ڤیتامینB12 بكات له جه‌سته‌یدا:
نیشانه‌كانی ته‌واو وه‌رنه‌گرتنی ڤیتامین B12.
یه‌كێك له نیشانه سه‌ره‌كییه‌كان ئه‌وه‌یه كه كێش به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر داده‌به‌زێت، هه‌روه‌ها ئه‌و ڕیژه زۆره وا ده‌كات هاوسه‌نگیی ناوه‌كی جه‌سته تێك بچێت و به‌رگری جه‌سته لاواز بێت و مادی زیانبه‌خش له جه‌سته‌دا زیاد بكات و كار له مێشك بكات و یاده‌وه‌ریه‌كان لاوازتر بێت و شته‌كانمان بیر نه‌یه‌ته‌وه.
یه‌كێك له نیشانه هه‌ره مه‌ترسیداره‌كان ئه‌وه‌یه، نه‌توانی به‌شێوه‌یه‌كی باش بجوولێیت و كۆنتڕۆڵی ماسوولكه‌كانت بكه‌ی، كه له‌م حاڵه‌ته‌دا چالاكیی جه‌سته نامێنێت و هه‌میشه هه‌ست به لاوازی ده‌كه‌یت و ئازاری ماسوولكه‌كانت زۆره و هه‌ست به هیلاكی ده‌كه‌یت.