خانمە پێشکەشکاری ناوداری كورد (سۆزان کەمال)، نوێترین وێنەی لە ئەکاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاو كرده‌وه.
سۆزان کەمال لە نوێترین دەرکەوتنیدا دەبێتە باس و خواسی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و هەندێک لە هەودارانی بە کارێکی چاکە و هەندێکیشیان ڕەخنەی لێ دەگرن و دەڵێن قسەکانت پێچەوانەی کتێب و خوێندنەوەیە.
سۆزان كه‌مال له واڵی تایبه‌تی خۆی وێنەیەکی بڵاو کردووەتەوە و لە یەکێک لە کتێبخانەکانی کوردستان، چوارمەشقی لەسەر زەوی دانیشتووە و کتێب دەخوێنێتەوە.
سۆزان له‌گه‌ڵ بڵاوکردنەوەی وێنەکەی، لەژێری نووسیویەتی: "دەڵێن کتێب باشترین هاوڕێی مرۆڤە، ڕاستە بەخوێندنەوەی کتێب فێری هەندێک شتی باش دەبیت، قسەیەکیش هەیە دەڵێن کتێب بخوێنەرەوە تا ئاستی ڕۆشنبیریت زیاتر بێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا خوێندنەوەی کتێب مرۆڤ دەکات بە درۆزنێکی گەورە."
سۆزان كه‌مال له ساڵی 1987 له شاری سلێمانی له‌دایك بووه، له ماوه‌ی ڕابردوودا پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی "ئین ئارتی" دوو بوو، دواتر وازی له‌و كه‌ناڵه هێنا و له كه‌ناڵی "كورد ماكس" ده‌ستی به‌كار كرده‌وه، سه‌ره‌تای هاتنه ناو كاری ڕاگه‌یاندنی بۆ ساڵی 2007 ده‌گه‌ڕێته‌وه، ماوه‌یه‌كی تربه‌نیازه له نوێترین پڕۆگرامیدا له كه‌ناڵی "كوردماكس شۆ" ده‌ربكه‌وێته‌وه.