به‌پێی جیاوازی خۆراكه‌كان و ڕه‌نگی خۆراكه‌كان، هه‌ریه‌كه‌یان به شێوازێكی تایبه‌ت سوودیان هه‌یه بۆ جه‌سته، هه‌روه‌ها خۆراكه ڕه‌نگ زه‌رده‌كان یه‌كێكن له‌و خۆراكانه‌ی كه سوودی زۆریان هه‌یه بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ.
به‌پێی هه‌واڵیكی ماڵپه‌ڕی "
sheknows" ، كه باس له سوودی خۆراك و میوه ڕه‌نگ زه‌رده‌كان ده‌كات و ده‌ڵێت، پزیشكانی بواری ته‌ندروستی هه‌ڵده‌ستن به‌ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی له‌باره‌ی سوودی خۆراكه ڕه‌نگ زه‌رده‌كان، به‌مه‌به‌ستی روونكردنه‌وه‌ی ئه‌و سوودانه‌ی له خۆراكه زه‌رده‌كاندا هه‌یه زانیاری ده‌ده‌ن.
له‌باره‌ی خۆراكه زه‌رده‌كان پزیشكانی بواری ته‌ندروستی ده‌ڵێن، وه‌ك هه‌موو ره‌نگه‌كانی تر خواردنه ڕه‌نگ زه‌رده‌كانیش سوودی خۆیان هه‌یه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ، كه رێگری ده‌كه‌ن له توشبوون به نه‌خۆشیی سییه‌كان، به‌هۆی بوونی دژه ئۆكسان له‌ناویاندا.
ئه‌م خۆراكانه سوودیان هه‌یه بۆ ته‌ندروستی پێست، چونكه پێست به‌رده‌وام گه‌نج ده‌كاته‌وه و چرچ و لۆچی ناهێڵێت، جگه له‌وه‌ش به‌رگری له ته‌ندروستی چاو ده‌كات، به‌تایبه‌تی بینایی مرۆڤ به‌هێز ده‌كات و چاوه‌كان ده‌پارێزێت.
خواردنی ئه‌م جۆره خۆراكانه به‌سوودن بۆ به‌هێزكردنی ئێسك و ددانه‌كان، چونكه ده‌وڵه‌مه‌ندن به ڤیتامین C، كه جه‌سته به ته‌ندروستی ده‌هێڵێته‌وه و به‌رگری جه‌سته به‌هێز ده‌كات دژ به نه‌خۆشییه‌كان به‌گشتی و شێرپه‌نجه به‌تایبه‌تی.