بە وێنە.. بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوە شەش ئەندامی خێزانێك بوونە قوربانی
لە ڕێگەی نێوان هەولێر- كۆیە بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێكەوە، شەش ئەندامی خێزانێك بوونە قوربانی.
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەم 12ی كانوونی یەكەم، شۆڕش كاكە بەڕێوەبەری پۆلیسی كۆیە بە "وشە"ی ڕاگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە ڕێگەی نێوان كۆیەـ هەولێر، ئۆتۆمبێلێكی جۆری "شۆفرلێت- ئۆپترا" وەرگەڕاوە و شەش ئەندامی خێزانێك تێیدا بوونە قوربانی.
زیاتر گوتی، سەرنشینی ئۆتۆمبێلەكە و هەمووان ئەندامی یەك خێزانن و سەرجەمیان بریندار بوون، كە بە ڕێگەوە بوون بەمەبەستی چوون بۆ پرسە.
ئاماژەی بەوەش كرد كە لە بنكەی پۆلیسی دێگەڵە پەڕوای لێكۆڵینەوە كراوەتەوە و هێلكاری وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەكەیش ئەنجام دراوە.
ڕێگەی كۆیە – هەولێر یەكێكە لە مەترسیدارترین ڕێگەكان كە لە ماوەی ڕابردوودا چەندان ڕووداوی هاتوچۆ تیایدا ڕووی داوە و زۆرجاریش بەرپرسانی ئیداری كۆیە ئەو ڕێگەیەیان بە ڕێگەی "مەرگ" ناوبردووە.
وشە -
سهرخێڵ هاشم