كۆمپانیای رینۆ، كه یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دروستكردنی ئۆتۆمبێل له دنیا، دوای چه‌ندان ساڵ بڕیاری دا كه ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیكاپ دروست بكات، كه ئه‌مه بۆ یه‌كه‌مجاره ئه‌و جۆره ئۆتۆمبێله به‌رهه‌م بێنێت.
ئه‌م ئۆتۆمبێله بزووێنه‌رێكی به‌هێزی له‌سه‌ره له جۆری تۆربۆ به قه‌باره‌ی 2.3 لیتر كه تواناكه‌ی له نێوان 160 بۆ 190 ئه‌سپه، هه‌روه‌ها جۆرێكی تری تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م ئۆتۆمبێله بزووێنه‌ره‌كه‌ی له جۆری دیزله و به قه‌باره‌ی 2.5 لیتره و هێزێكی زۆریشی هه‌یه، ئه‌م بزووێنه‌ره بۆ هه‌ندێك له ئۆتۆمبێله‌كانی تریش داده‌نرێت كه تواناكه‌ی 150 ئه‌سپه.
ده‌رباره‌ی خێرایی و گێڕهكهیهوه، كوالیتی فه‌ره‌نسییه و دووجۆر گێڕی بۆ دروست كراوه، یه‌كه‌میان شه‌ش گێڕی میكانیكی له‌سه‌ره، هه‌روه‌ها دووه‌میان حه‌وت گێڕی ئۆتۆماتیكی له‌سه‌ره، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه ده‌بڵ ئه‌كسل ده‌بێت واته "4x4".
كۆمپانیاكه له‌م به‌رهه‌مه‌یدا كه به‌ناوی پیكاپ رینۆ ئهلاسكانه، به‌ڵێن به كڕیاران ده‌دات كه ئۆتۆمبێلێكی ته‌واو فره‌وان و سه‌لامه‌ته بۆ شۆفێر و سه‌رنشینه‌كان، كه توانای زاڵبوونی به‌سه‌ر هه‌موو جۆره كهشوههوایهكدا هه‌یه، هه‌روه‌ها ئۆتۆمبێله‌كه سیسته‌می مه‌ڵتی میدایای به شاشه‌یه‌كی حه‌وت ئینجی تێدایه، له‌گه‌ڵ دانانی كامێرا بۆ ئۆتۆمبێله‌كه كه توانای ئاشكراكردنی چوارده‌وری ئۆتۆمبێله‌كه‌ی هه‌بێت به شێوه‌یه‌كی بازنه‌یی.