ڕۆژنامه‌نووسانی شاری كه‌ركووك له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك هه‌واڵی گرتنی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌كادیمیای مه‌شقی پۆلیسی كه‌ركووك بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و ئه‌وان فه‌رامۆشكردنی پاراستنی خه‌ڵكی ئه‌و شاره و به‌رپرسه كورده‌كان ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی لایه‌نێكی كوردستانی كه پێشتر ده‌ستی هه‌بوو له دانه ده‌ستی كه‌ركووك بۆ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق.
به پێی زانیارییه‌كان له سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی له شاری كه‌ركووك كه ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی داقووق فه‌رمانی گرتنی به شێوه‌یه‌كی نهێنی و سه‌ربازی بۆ عه‌مید كاوه غه‌ریب، به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی مه‌شقی پۆلیسی كه‌ركووك و به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی پۆلیسی پێشووتری داقووق ده‌ركردووه و دوو ڕۆژه فه‌رمانه‌كه جێبه‌جێ كراوه، به‌ڵام تازه هه‌واڵه‌كه بڵاو كراوه‌ته‌وه.
فه‌رمانی گرتنی ئه‌م به‌رپرسه باڵایه‌ی یه‌كێتی له شاری كه‌ركووك به‌و پاساوه ده‌رچووه كه دۆسیه‌كه‌ی پێوه‌ندی به‌و ساڵانه‌وه‌یه كه عه‌مید كاوه به‌رپرسی پۆلیسی داقووق بووه و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاراسته كراوه به فرۆشتنی زه‌وی و ئه‌نجامدانی گه‌نده‌ڵی و چه‌ندین دۆسیه‌ی تر.
هه‌ژار ڕه‌شید ڕۆژنامه‌نووس له شاری كه‌ركووك كه له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی:"لێره‌دا من ده‌مه‌وێ له براده‌رانی یه‌كێتی بپرسم، عه‌مید كاوه غه‌ریب سه‌ر به حزبه‌كه‌ی ئێوه‌یه بۆ به‌رگری لێ ناكه‌ن كه ماوه‌ی دوو ڕۆژه له‌لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كان و حه‌شد به پیلانێكی داڕێژراو گیراوه، ئه‌ی ده‌پرسم خۆ ئه‌م پیاوه له شه‌ڕی داعش ڕۆڵی به‌رچاوی بینی له گرتنی تیرۆریستانی داعش به‌تایبه‌تی له كه‌مپی داقووق باشه بۆ بێده‌نگن".
زیاتر نووسیویه‌تی:"ده‌پرسم كاتێك ئه‌م ئه‌فسه‌رانه‌ی كورد له كه‌ركووك مانه‌وه، ئێوه نه‌بوون گوتتان با ڕێژه‌ی كورد له‌م شار كه‌م نه‌كات و شار چۆڵ مه‌كه‌ن به خه‌ڵكتان ده‌گوت شامی شه‌ریفه له كه‌ركووك، تۆ بڵێت ئه‌و عێراقیانه ڕه‌حم به خه‌ڵكی به‌رپرس نه‌كه‌ن، ده‌بێت مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی سڤیل چۆن بێت؟".
له كۆتادا نووسیویه‌تی: "ته‌نیا ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم گه‌ر یه‌كێتی كارێكی جدی نه‌كات بۆ ده‌ركردنی حه‌شد و سوپای عێراق له كه‌ركووك، ئه‌وه دڵنیا بن له هه‌ڵبژاردن خه‌ڵكی شار تۆڵه‌تان ڵێ ده‌كاته‌وه و باشترین ڕێگه‌یه و مانه‌وه‌ی باڵانسی هێزتان له كه‌ركووك ده‌بێت په‌له بكه‌ن له گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركووك و دووباره بۆ هێزی كوردی بۆ قودس، ئه‌گه‌ر نا وه‌ك تڕه‌مپ به‌غدا ده‌رتان ده‌كات.
عه‌مید كاوه غه‌ریب ناسراوه به (هاوڕێ كاوه)، به‌ڕێوبه‌ری ئه‌كادیمیای مه‌شقی كه‌ركووك و به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی بنكه‌ی پۆلیسی شارۆكه‌ی داقووق بووه، هاوكات له‌سه‌ر پشكی یه‌كێتی نیشتیمانیی كوردستان ئه‌و پۆستانه‌ی وه‌رگرتووه، به‌ڵام وه‌ك سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی پێ دا، له‌به‌ر نزیكی له باڵی دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری پێشووی كه‌ركووك، ئه‌م تۆمه‌ته‌ی خراوه‌ته پاڵ و ده‌یانه‌وێت تووشی كاره‌ساتی بكه‌ن.