لە وڵاتی تورکیا ساڵانە لەم وەرزەدا و له ناوه‌ڕاستى مانگى كانوونى یه‌كه‌مدا جووتیاران بەرەوبوومی پرتەقاڵ کۆ دەکەنەوە و لێى ده‌كه‌نه‌وه.
پرتەقاڵ یەکێکە لە میوە مزره‌كان كه سوودبه‌خشه بۆ جه‌سته‌ى مرۆڤ، به‌تایبه‌ت بۆ بۆ ئازاری سنگ و کۆکە و بە ھێزکردنی جگەر و تازەکردنەوەی سووڕی مانگانە لای ئافرەت و پاککردنەوەی ڕیخۆڵەکان و ئەگەر ئاوی پرتەقاڵ لەگەڵ ئاوی لیمۆی ترش تێکەڵ بکرێت، دەبێتە ھۆی پاراستنی لەش لە زۆر نەخۆشی، هه‌ر لەبەر ئەوەیە بە گەورەترین و بەسوودترین میوەی زستانە دادەنرێت.
پزیشکان خواردنی ئەم میوەیە بە شتێکی بە سوود دادەنێن بۆ کەمکردنەوەی قەڵەوی، ھەروەھا بۆ نه‌هێشتنی پاڵه‌په‌ستۆی بەرزی خوێن، جگه له‌وه‌ش مرۆڤ لە نەخۆشی ئێسقان دەپارێزێت و ددانەکان لە کلۆربوون دەپارێزێن، ئەگەر ئاوی پرتەقاڵ لەگەڵ شەکردا بخورێت، ئازاری ئەنفلونزا و ھەڵامەت کەم دەکاتەوە، به‌ڵام بۆ ئەوانەی کە تووشی برینی گەدە یا ریخۆڵەکانیان بوون، نابێت بە زۆری بیخۆن.
توێکڵی پرتەقاڵیش سوودى تایبه‌ت هه‌یه و بۆ رۆماتیزم، ئەوەش بەوەی کە بخرێتە سەر شوێنی ئازارەکە و بۆ ماوەیەکی کەم ئازارەکەی لادەبات.