خانمه گۆرانیبێژ و میوزیكژه‌نی كورد (یه‌ریڤان نوره‌دین)، نوێترین وێنه‌كانی له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكرده‌وه، وه‌ك له وێنه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت ته‌واو گۆڕاوه و شێوه‌ی له پێشووتری ناچێت و ستایلى خۆى وه‌ك كچێكى منداڵ لێ كردووه.
وێنه نوێیه‌كانی (یه‌ریڤان نوره‌دین) پاش دابه‌زاندنی كێشیه‌تی، كه ته‌واوی ڕوخساری گۆڕاه‌وه و شێوه له پێشووتری ناچێت و هه‌وادارانی بۆیان نووسیوه، هه‌رچه‌نده ناسك بوویته، به‌ڵام پێشتر جوانتر بوویت نه‌وه‌ك ئێسته‌ت، هه‌تا ئێسته ڕوون نییه بۆچى له پڕ كێشى یه‌رڤان به شێوه‌یه‌كى خێرا هاته خواره‌وه؟.
پێشتر یه‌ریڤان له ئه‌ژماری تایبه‌تی خۆی چه‌ند وێنه‌یه‌كی خۆی بڵاوكرده‌وه و ئاشكرای كردووه كه ته‌نیا پێنج كلیۆگرام له كێشی خۆی دابه‌زاندووه و ته‌ندروستى له جاران باشتره.
له ماوه‌ی ڕابردوودا یه‌ریڤان له په‌یامه‌كه‌یدا گله‌یی له‌و كه‌سانه كردبوو كه بێ به‌ڵێنیان له‌گه‌ڵ كردووه و په‌یمانه‌كه‌یان نه‌گه‌یاندووه‌ته جێ له‌گه‌ڵیدا، دوای ماوه‌یه‌كیش ئاواته‌كه‌یان بۆ هێنایه دی و هه‌ر له په‌یامێكدا بڵاوی كردبوو هاوكاری ده‌كرێت بۆ كاره نوێیه‌كه‌ی.
یه‌ریڤان نوره‌دین ماوه‌یه‌كه وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی گۆرانیبێژ ده‌ركه‌وتووه و نزیكه‌ی پێنج ساڵیش ئه‌ندامی گرووپی میوزیكی "لووڕ" بوو له شاری سلێمانی، وێنه و گرته‌كانی له تۆڕه تایبه‌تییه‌كه‌ی خۆی به‌رده‌وام بڵاو ده‌كاته‌وه و هه‌میشه هه‌وادارانی سه‌رسام كردووه به جوانی و ده‌نگ خۆشییه‌كه‌ی، یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌شداریكردنی له درامای گه‌رده‌لوول.