قارچک یان كوارگ، ئەو ڕووەکە خۆراکیەیە کە بە ڕووەکی گۆشتی ناسراوە، بە خواردنی سوودێکی تەندروستی بە لەش دەگەیەنێت و بە جێگرەوەی هەموو خۆراکە گۆشتییەکان دادەنرێت، هه‌تا ئێسته كه‌سمان به وردی سووده تهندروستییهكانیمان نه‌زانیووه له خواره‌وه‌دا به وردی باسی ئه‌و سوودانه‌ی قارچك ده‌كه‌ین.
هەر لەسەر باشی ئەو ڕووەکە، پسپۆڕانی ته‌ندروستی چه‌ندین توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌نجام داوه و چه‌ندین سوودیان لەسەر ئاشكرا كردووه، به تایبه‌ت گه‌ر له ڕه‌مه‌زاندا بخورێت، چونكه له‌و مانگه‌دا مرۆڤ زۆرترین وزه سه‌رف ده‌كات، بۆیه قارچك توانای پڕكردنه‌وه‌ی هه‌یه به شێوه‌یه‌كی خێرا، ئەویش بەهۆی بوونی مادەی "ئاسن و کالسیۆم و فسفۆڕ".
توێژینەوە تەندروستییەکان ئاماژە بۆ ئەوەش دەکەن کە خواردنی قارچک لەلایەن ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڕۆژانه نۆ سەعات كار ده‌كه‌ن و به‌پێوه ده‌وه‌ستن، سوودێکی باش بە لەشیان دەگەیەنێ خوادرنی له ژه‌مه‌كاندا، ئەویش بە دەوڵەمەندی ئەو ڕووەکە بە چەند مادەیەکی خۆراکی کە وزە و توانایەكی زۆر بە لەشی ماندوو دەگەیەنێ.
هەروەها توێژەران داوا لە دایكانی دووگیان ده‌كه‌ن له مانگه‌كانی سه‌ره‌تای دووگیانی خۆیان لە خواردنی ئەو ڕووەکە بەدوور نەگرن و گرنگییەکی باشی پێ بدەن، چونكه مێشكی منداڵه‌كانیان به‌هێز ده‌كات.
قارچک جۆرە ڕووەکێکی کەڕووییە و چەندین جۆری جیاوازی هەیە، کە هەریەکەیان شێوەیەی جیاواز و قەبارەی جیاوازیان هەیە و مادەی کلۆرۆفیلیان تێدایە.
گرنگرین سوودەکانی قارچک ئەمانەن:
یه‌كه‌م/ دەبێتە هۆی چالاکكردنی کۆئەندامی دەمار و نوێکردنەوەی شانەکان.
دووه‌م/ سوودی زۆرە بۆ ئەو کەسانەی خوێنیان کەمە و دەتوانن قارچک بخۆن، چونکە ڕێژەی خڕۆکە سوورەکان زیاد دەکات.
سێیه‌م/ دەتوانرێت لە بڕی گۆشت بەکاربهێنرێت، چونکە هەمان سوودی گۆشتی هەیە، بەڵام کێش زیاد ناکات و تهندروستریشه.
چواره‌م/ سوودی هەیە بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە و هیچ زیانێکی نابێت بۆ تەندروستییان.
پێنجه‌م/ ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی سیل کەم دەکاتەوە.
شه‌شه‌م/ دەتوانرێت بەکاربهێنرێت وەک چارەسەرێک بۆ قەبزی، بەوەی کە لەگەڵ لیمۆ یان سرکە بخورێت.
حه‌وته‌م/ نەهێشتنی هیلاکی لەش.
هه‌شته‌م/ ڕێگری دەکات لە تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ.
نۆیه‌م/ زیادکردنی بەرگری لەش دژی ڤایرۆسەکان.
ده‌یه‌م/ کەمکردنەوەی ڕێژەی کۆلیسترۆڵ بە ڕێژەی %12.
یازده‌هه‌م/ کەمکردنەوەی خانە شێرپەنجەییەکان و لەناوبردنیان.
دوازده‌هه‌م/ باشە بۆ تووشبووان بە نەخۆشی شەکرە و نەخۆشییە درێژخایەنەکان.
به‌هۆی ئه‌و سووده زۆرانه‌ی كه باسمان كرد سویسڕیه ڕه‌سه‌نه‌كان هه‌موو كات له بازاڕدا ده‌یان گوت: "قارچک خۆراکێکه لە ئەڵماس گرانتره".
قارچک یەکێکە لەو خۆراکانەی لای چینییەکان بە "نهێنی ژیان" ناسراوە و ئەوروپییەکانیش پێی دەڵێن "ژەمێک لە ئەڵماس"، چونکە لە کۆندا تەنیا لەسەر خوانی کەسە خانەدانەکان بوونی هەبووە، 5000 جۆر قارچکی جیاواز هەیە کە هەندێکیان لە سروشتدا خۆڕسکانە دەڕوێن، هەندێکی تریشیان لە کێڵگەی تایبەتدا دەڕوێنرێن، دەبێت ئەوەش بزانین کە هەندێکیان ژەهراوین و بەکەڵکی خواردن نایەن، ئه‌مه‌ش له ناوچه شاخاوییه‌كاندا زۆره و به‌وه جیا ده‌كرێنه‌وه كه زۆر پهڕدارن و هه‌ندێكی تریان ڕه‌نگاو ڕه‌نگن.
پێکهاتەکانی قارچک له %6 ی بەشی سەرەوەی و %34 ی بەشی خوارەوەی پڕۆتینە.
ئەو پرۆتینانەی کە لە قارچکدا هەن، تایبەتمەندن بەو ترشە ئەمینیانەی کە تێیاندایە و لە گۆشتدا هەن، کەواتە بۆیه خواردنی قارچک وەک خواردنی ژەمێک گۆشتە.
وه هه‌روه‌ها قارچك خوێ و ئاسنی تێدایە و گرنگترین ڤیتامینه‌كانی B,C,E,K له خوارهكهیدا هه‌یه، ئه‌مه جگه له بوونی ماددەی کارتین کە بەرگری لەش زیاد دەکات.
له كۆندا یابانییه‌كان قارچكیان به‌كار ده‌هێنا بۆ سوودوه‌رگرتن له نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات، له پیاوان و شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك له ئافره‌تاندا.
لێكۆڵینەوەیەكی تازەی زانستی ئاشكرای كردووە، كە خۆراكی دەوڵەمەند بە سەرچاوەی مس، لەوانەش قارچك دەكرێت یارمەتی چارەسەركردنی دڵ بدات لە حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشییەكان.
بەپێی لێكۆڵینەوەكە پێكهاتەكانی مسی خۆراكی، ئەم ڕۆڵە دەبینێت لەكاتی زیادكردنی بەرهەمهێنانی موولوولەكانی خوێن لەدڵدا، چونكە مس كاردەكات بۆ چاڵاككردنی ئەو سەرچاوەیەی دەبێتە هۆی گەشەی توانای موولوولەكانی خوێن.
هەروەها توێژەران ئامۆژگاری تووشبوانی نەخۆشی دڵ دەكەن، بە خواردنی خۆراكی دەوڵەمەند بە مس، وەكو سپێناخ و كونجی و باینجان.
لەلایەكی تریشەوە لێكۆڵینەوەیەكی تری ئەمریكی ئاشكرای كردووە، زیاد بەكارهێنان و خواردنی خۆراكی كەم وزە، وەكو قارچك رێگە لە حاڵەتی قەڵەوی دەگرێت.