بەرگریكارێكی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی رایگەیاند، شانازی دەكات لە تەك هەردوو باشترین یاریزانی جیهان كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و لیۆنێل میسیی ئەرجەنتینی یاریی كردووە.
نیلسۆن سێمێدۆی بەرگریكاری لای راستی یانەی بەرشەلۆنە بۆ ماڵپەڕی (مایس فوتباڵ)ی پورتوگالی رایگەیاند: شانازی دەكەم لە ریزی هەڵبژاردەی پورتوگال لە تەك رۆناڵدۆ یاریی دەكەم و هەروەها ریزی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانیش لەتەك میسی یاریی دەكەم.
سێمێدۆ هەروەها بەرگری لە ئەستێرەی هەڵبژاردەی وڵاتەكەی رۆناڵدۆ كرد كە لە یارییەكانی سەرەتای ئەم وەرزەی خولی ئیسپانیا ئاستی وەك پێویست نەبووە و لەمبارەیەوە رایگەیاند: كەمی تۆماركردنی گۆڵ لەلایەن رۆناڵدۆ لە وەرزی ئەمساڵ مانای هەڵە و نزمی ئاستی ئەو ئەستێرەیە نییە.
جەختیشی كردەوە كە رۆناڵدۆ لەم وەرزەدا تا ئێستا باشترین ئاستی پێشكەش كردووە بەتایبەتیش لە خولی پاڵەوانانی ئەوروپا، بەڵام كێشەكە یانەی ریال مەدرید كە ئاستی وەك وەرزی رابردوو نییە.
سێمێدۆ هەروەها گوتی: یانەی ریال مەدرید لەم وەرزەدا هەلی گۆڵ تۆماركردنی بۆ رۆناڵدۆ دروست نەكردووە و بە پێچەوانەشەوە ئاستی ئەم ئەستێرەیە بەهیچ شێوەیەك دانەبەزیوە.
راشی گەیاند كە لەگەڵ هاونیشتمانەكەی ئەندرێ گۆمێز دوو یاریزانی بەبەختن كە لە تەك دوو باشترین یاریزانی جیهان میسی و رۆناڵدۆ یاری دەكەن.
راشی گەیاند كە میسی و رۆناڵدۆ ئێستا باشترین یاریزانی جیهانن و هەمیشە یاریكردن لەتەك ئەم دوو ئەستێرەیە ئاسانتر و باشتر بەڕێوە دەچن.