200 نووسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو لە توركیا و لبنان كار لەگەڵ داعش دەكەن

:: AM:10:12:13/12/2017 ‌

بەرپرسانی دەستەی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە فڕەنسا ئاشكرایان كرد، داعش لە ڕێی 150 تا 200 نووسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو، كە زۆرینەی ڕەهایان لە توركیا و لبنان مامەڵە بە كاغەزی دراوی دەكەن و لە ڕووی ئابوورییەوە هەرەس ناهێنێت.

بەرپرسی دەستەی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و سپیكردنەوە و پارەداركردنی پارە لە وەزارەتی ناوخۆی فڕەنسا "برۆنۆ دال" لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی ئاشكرای كرد، مەترسییەكانی سپیكردنەوەی پارە و پارەداركردنی تیرۆریستان بەردەوامی هەیە و لە 2016 بە فرەوانی كاری لەسەر كراوە.

زیاتر گوتی، تیرۆریستانی داعش لە ڕێی 150 تا 200 نووسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو كە لە توركیا و لبنان، مامەڵە بە دراوی كاغەزی دەكەن و ئاڵوگۆڕ و حەواڵەی دەكەن و هیچ كێشەیەكیان لەوبارەوە نییە و هەموو پرۆسەكانی ئاڵوگۆڕی دراو و حەواڵەكردن و پارەداركردنی تیرۆریستانیش بە شێوەیەكی زۆر نهێنی ئەنجام دەدرێن.

ئاماژەی دا، ئەو كەسانەی ئاڵوگۆڕی دراو دەكەن، لە شوێنی ڕێككەوتن لەسەر كراو چاویان بە نێردراوانی داعش دەكەوێ و ئاڵوگۆڕی دراو و حەواڵە و پارەداركردن ئەنجام دەدەن، تیرۆریستانی داعش دوای لە دەستدانی پێگە ستراتیجییەكانیان لە عێراق و سووریا و وشككردنی پارەداركردنیان لە غەنیمەكانی جەنگ و نەوتی قاچاخ و باج و سەرانە، ئێستە دەیانەوێ لە ڕێی پارەداركردنی دەرەكی خۆیان بژێنن و بەردەوامی بە كردە تیرۆریستییەكان لە ناوچەكە بدەن.

لەبارەی ئەو كەسانەی مامەڵەی دراوی لەگەڵ داعش دەكەن، ئەو بەرپرسەی وەزارەتی ناوخۆی فڕەنسا گوتی، زۆر لایەن بەناوی ڕێكخراوی مرۆیی و كولتووری و بەهاناوەچوون پێوەندی بە داعشەوە دەكەن و  پرۆسەكانی پارەداركردن و ئاڵوگۆڕی دراو ئەنجام دەدەن.

سەرچاوە/شەفەق نیوز.


وشە - باز ئه‌حمه‌د