كومپانیایه‌كى سویسری 15 ملیۆن دۆلارى به‌ داعش داوه‌

:: AM:10:28:13/12/2017 ‌

 كۆمه‌ڵێك لێكۆڵه‌ر ئاشكرایان كردووه‌، گرووپى "لافارج هۆلسیم"ى سویسرى- فڕه‌نسى بۆ چیمه‌نتۆ، زیاتر له‌ 15 ملیۆن دۆلارى به‌ داعش داوه‌.

  به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى له‌ لایه‌ن گرووپێكى داكۆكیكار له‌ مافه‌كانى مرۆڤ هه‌یه‌، كۆمپانیاى لافارج هولسیم له‌ نێوان ساڵانى 2011 تا 2015 نزیكه‌ى 13 ملیۆن یۆرۆ (زیاتر له‌ 15 ملیۆن دۆلار)ی به‌ رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كان داوه‌، به‌شێكى زۆرى ئه‌و پاره‌یه‌ بۆ داعش رۆیشتووه‌، مه‌به‌ست له‌و كۆمه‌كییه‌ به‌رده‌وامبوونى كاره‌كانى كۆمپانیاكه‌ بووه‌ له‌ سووریا.

گرووپى شیربا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، له‌ رێى پارێزه‌رانییه‌وه‌ كار له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسه‌ ده‌كات، پشكنین بۆ چالاكییه‌كانى لافارج ده‌كه‌ن، مارى دۆس كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ پارێزه‌رانى شیربا ده‌ڵێ، "ژماره‌ى ورد له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه‌، 12 ملیۆن و 946 هه‌زار یۆرۆ له‌لایه‌ن لافارجه‌وه‌ به‌ رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كان دراوه‌، یه‌كێك له‌ناو ئه‌و رێكخراوانه‌ داعشه‌".

لافارج و هۆلسیمى سویسرى له‌ ساڵى 2015 یه‌كیان گرت بۆ ئه‌وه‌ى ببنه‌ گه‌وره‌ترین كۆمپانیا له‌ بوارى چیمه‌نتۆ. گرووپى شیربا و چه‌ند رێكخراوێكى ترى مافى مرۆڤ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى دارایى فڕه‌نسا داوایان له‌ دژى كۆمپانیاى لافارج تۆمار كردووه‌. 

پێشتر ئیریك ئۆلسن سه‌رۆكى جێبه‌جێكار له‌ كۆمپانیاكه‌ ددانى به‌وه‌ نابوو كۆمپانیاكه‌ پاره‌ى به‌ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌كان دابێت بۆ به‌رده‌وامبوونى كارى یه‌كێك له‌ كارگه‌كانى له‌ سووریا، دواتر ئه‌م سه‌رۆكه‌ ده‌ستى له‌كار كێشایه‌وه‌.

 سه‌رچاوه‌ / شه‌فه‌ق نیوز


وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل