ژنێكی فڕه‌نسی دوای 60 ساڵ له ته‌مه‌نی، ئینجا هه‌موو ئه‌و ئازار و ئه‌شكه‌نجانه باس ده‌كات كه له لایه‌ن باوكییه‌وه خواردوویه‌تی، هۆكاره‌كه‌شی ڕوون ده‌كاته‌وه.
مۆد جۆلیان ژنێكی فڕه‌نسیی 60 ساڵانه، به‌م دواییانه له په‌رتووكێكدا به ناوی "كچێكی ته‌نیا له دنیادا" بڵاو كرده‌وه، كه تێیدا باسی له چیرۆكی منداڵی خۆی و هه‌موو ئه‌و ئه‌شكه‌نجانه كرد كه باوكی پێی گه‌یاندووه، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندووه‌ته‌وه، باوكی ویستوویه‌تی كچێكی پاڵه‌وان، خۆڕاگر و به‌هێزی لێ ده‌رچێت، بۆیه به‌م ڕێیانه به ئامانجه‌كه‌ی گه‌یشتووه.
ئه‌وه‌ی له په‌رتووكه‌كه‌یدا باسی كردووه به كورتی ئه‌م ئه‌شكه‌نجانه بوون، به لایه‌نی كه‌مه‌وه ڕۆژی دوو جار ده‌ست بدات له ته‌لی كاره‌با، به‌جێهێشتنی له ماڵێكی چۆڵی یه‌كێك له باخه‌كانی باكوری فڕه‌نسادا، هه‌ندێك جاریش باوكی له قه‌فه‌زێكدا له‌گه‌ڵ چه‌ند مشكێك دایناوه تا تامی مردن بكات، چه‌ند جارێكیش بۆ سه‌ر شاخی بردووه، تا به‌سه‌ر لێواره باریكهكانیدا بڕوات و ترسی له به‌رزایی نه‌مێنێت و جار جاره‌ش "ویسكی" ده‌رخوارد داوه، ناچاریشی كردووه كه ده‌بێت دوای خواردنه‌وه‌كه به ڕێكی بڕوات به ڕێدا و هیچ خوار نه‌بێته‌وه.
دایكی جولیان له ژیاندا مابوو، به‌ڵام لێی قه‌ده‌غه كرابوو له مرۆڤ نزیك بێته‌وه، چونكه نه‌خۆشییه‌كی هه‌بوو، هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌ش جولیان سۆز و میهره‌بانی له ئاژه‌ڵه‌كانه‌وه فێر بوو، به قسه‌ی خۆشی بێت، ئه‌گه‌ر ئاژه‌ڵ نه‌بووایه، هه‌رگیز نه‌یده‌توانی تا ئه‌م ته‌مه‌نه له ژیان بمێنێته‌وه.