بایرن میونشن پیرۆزباییەكی ئاراستەی میسی كرد

:: AM:10:40:13/12/2017 ‌

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی پیرۆزباییەكی تایبەتی ئاراستەی لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی كرد بەبۆنەی تۆماركردنی گۆڵی ژمارە 525 لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی.

یانەی بەرشەلۆنە یەكشەمی رابردوو لە گەڕی 15ی خولی ئیسپانیا بە 2 گۆڵی بێ وەڵام لە یانەی ڤیاڕیالی بردەوە، گۆڵی دووەمی یارییەكە لەلایەن میسی تۆمار كرا.

بەم گۆڵە میسی ژمارەی گۆڵەكانی كردە 525 گۆڵ و ژمارە پێوانەییەكەی لەگەڵ گێرد مولەری ئەستێرەی یانەی بایرن میونشن وەك گۆڵكاری پێنج خولە گەورەكەی ئەوروپا یەكسان كردەوە.

یانەی بایرن میونشن لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) پیرۆزباییەكی تایبەتی ئاراستەی میسی كرد و پیرۆزبایی لێ كرد بەبۆنەی گەیشتن بە ژمارە پێوانەییەكەی ئەستێرەی پێشووی یانەكەیان.

جێی باسە میسی ئێستا گۆڵكاری ئەم وەرزەی خولی پلە یەكی ئیسپانیایە بە تۆماركردنی 14 گۆڵ و لە قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی پاڵەوانانی ئەوروپاش تا ئێستا 3 گۆڵی تۆمار كردووە.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م