به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" نێردراوه و تێیدا هاتووه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا ده‌بێ، له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك ئاسمان ساماڵ ده‌بێ و له هه‌ندێ شوێن په‌ڵه هه‌وری جیا جیا ده‌بێ، له كه‌ركووكیش ئاسمان ساماڵ ده‌بێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 22 پله و نزمترین پله‌ش دوو پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.
هه‌روه‌ها سبه‌ی پێنجشه‌م به‌هه‌مانشێوه ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا ده‌مێنێته‌وه، له هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ ده‌بێ له هه‌ندێ شوێن په‌ڵه هه‌وری جیا جیا ده‌بێ، له دهۆكیش ئاسمان له نێوان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێ له هه‌ندێ شوێن بۆ نیمچه هه‌ور ده‌گۆڕێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 21 پله و نزمترین پله‌ش سێ پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.