ئەو یاریزانانەی مەدرید كە جامی مۆندیالی یانەكانیان بردووەتەوە
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ئەمڕۆ چوارشەم یەكەم یاریی خۆی لە قۆناغی پێش كۆتای جامی مۆندیالی یانەكان لە وڵاتی ئیماڕات بەرامبەر یانەی جەزیرە ئەنجام دەدات.
یانەی ریال مەدرید پارساڵیش جامی پاڵەوانیەتییەكە لە وڵاتی ژاپۆن بەدەستهێنابوو، هەروەها لە ساڵی 2014ش بەهەمانشێوە ناسناوەكەی لە وڵاتی مەغریب بردبووەوە.
زێنەدین زێدانی راهێنەری یانەی ریال مەدرید 24 یاریزانی تیپەكەی بۆ یارییەكانی مۆندیالی یانەكان بانگهێشت كردووە، كۆمەڵێك لەو یاریزانانە پارساڵیش بەهەمانشێوە بەشدارییان لە پاڵەوانیەتییەكە كردبوو.
لە كۆی ئەو 24 یاریزانەدا 17یان پارساڵ لەگەڵ یانەی ریال مەدرید ملوانكەی پاڵەوانیەتییەكەیان بەدەستهێنابوو.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ و تۆنی كڕووس تاكە یاریزانن زۆرترین ناسناوی پاڵەوانیەتییەكەیان بردبێتەوە كە 3 جامی پاڵەوانیەتییەكەن دووانیان لەگەڵ یانەی ریال مەدرید بووە و یەكێكیشیان لەگەڵ یانەكانی مانچستەر یونایتد لە 2008 و ئەوی تریشیان لەگەڵ بایرن میونشن بووە لە ساڵی 2013.
ئەو یاریزانانەش كە دوو جار لەگەڵ یانەی شاهانە جامی مۆندیالی یانەكانیان بردووەتەوە برێتین لە: كایلۆ ناڤاس، كارڤاخال، رامۆس، ڤاران، ناچۆ، مارسێلۆ، مۆدریچ، ئیسكۆ، بێڵ و بەنزیما.
ئەو یاریزانانەش كە یەك جار ملوانكەی جامی مۆندیالی یانەكانیان پارساڵ لەگەڵ یانەی ریال مەدرید بەدەستهێنابوو برێتین لە: كاسیا، كاسێمێرۆ، ئەسینسیۆ، كۆڤاسیچ و لوكاس ڤاسكێز، هەروەها بۆرخا مایۆرال، سیپایۆس، لۆرێنتی، ئەشرەف حەكیمی، تیۆ هێرناندیز، ڤاییخۆ، لۆكا زێدان تا ئێستا بە پاڵەوانیەتییەكە ئاشنا نەبوونە.
وشە -
ئامانج ئهكرهم