باڵه خیانه‌تكاره‌كه‌ى یه‌كێتى، دوای ئه‌و شكسته قووڵه‌ی تووشی كوردستانیان كرد، بێ شه‌رم باس له‌وه ده‌كه‌ن كه خیانه‌تیان نه‌كردووه و ئاماده‌ن به‌ڵگه بخه‌نه ڕوو، ئاراس جه‌نگی له نامه‌یه‌كدا كه هه‌وادارنی بڵاویان كردووه‌ته‌وه ئاماژه به به‌شداری ده‌كات له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی په‌رله‌ماندا بۆ روونكردنه‌وه‌ی راستییه‌كان، به‌ڵام سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان ڕه‌تى ده‌كاته‌وه نامه‌ى له‌و شێوه‌ی پێ گه‌یشتبێت و ده‌ڵێن، ئه‌وان كه‌سى ئاسایین و بۆیان نییه بێنه په‌رله‌مان.
ئاراس شێخ جه‌نگی برازاى جه‌لال تاڵه‌بانى و یه‌كێك له قاره‌مانانی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه له ڕێى میدیا سێبه‌ره‌كانیانه‌وه، نامه‌یه‌ك به گوته‌ى خۆیان له ڕێكه‌وتى 12/12/2017 ئاراسته‌ى په‌رله‌مانى كوردستان كردووه كه ئاماده‌یه هه‌موو شتێك ڕوون بكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌و نامه‌یه بۆ په‌رله‌مان نه‌چووه و ته‌نیا هه‌وڵێكه بۆ شێواندنى دۆخه‌كه و شاردنه‌وه‌ى خیانه‌ته‌كه‌یانه.
ئاراس رۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌و كاته‌ی كاروانی ئۆتۆمبێلی ئاواره‌كان شه‌قامه‌كانی ته‌نیبوو، له‌ناو كه‌ركووك به شانازییه‌وه ده‌یوت "جه‌یشه‌كه به‌ره‌و بیر نه‌وته‌كان ده‌چن له هاڤانا و بای حه‌سه‌ن" هه‌روه‌ها له هه‌موو لێدوانه‌كانیدا ته‌نیا جنێوی ده‌دات و شۆكی خیانه‌ته‌كه وای لێكردبوو ئاواره‌كان نه‌بینێت و كه‌ركووكی به "بێ كێشه" باس ده‌كرد.
له نامه چه‌واشه‌كارییه‌كه‌دا هاتووه، "به‌داخێكی زۆره‌وه هێشتا ئه‌و قسه‌ڵۆك و وتی وتییانه هه‌ر ماون كه گوایه له‌ده‌ستدانی كه‌ركووك و ناوچه‌كانی تری كوردستان به‌هۆی (خیانه‌ت) و رێككه‌وتنی نهێنییه‌وه بووه له‌گه‌ڵ هێزه عێراقی و ئێرانییه‌كان، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ندێك زانیاریی گرنگ و وردم لایه له‌باره‌ی ئه‌و كاره‌ساته، ئاماده‌م بێمه په‌رله‌مان و روونكردنه‌وه بده‌م''.
دلێر ماوه‌تى سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان، ئاشكراى ده‌كات، هیچ نامه‌یه‌كى له‌و شێوه‌یه بۆ په‌رله‌مان نه‌هاتووه و وه‌ك فراكسیۆن ئاگه‌دارى ئه‌و نامه‌یه نین، بۆ فراكسیۆنیش نه‌هاتووه.
ماوه‌تى بۆ "وشه" دڵنیایی ده‌دات، "هیچ نامه‌یه‌ك وه‌ك فراكسیۆنى یه‌كێتى بۆ من نه‌هاتووه، وه‌ك سه‌رۆك فراكسیۆن هیچ نامه‌یه‌كى له‌و شێوه‌یه‌م وه‌رنه‌گرتووه".
لای خۆیه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانى كوردستان، بۆ "وشه" گوتى، "ئه‌وه‌ى هه‌یه له ڕاگه‌یاندنه‌كان بیستوومانه و هیچ شتێك نییه و نامه‌كه نه‌هاتووه، شتێكیش به فه‌رمى نییه بۆ سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانى كوردستان".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی گوتى، ئه‌و نامه‌یه‌ى له میدیاكان بڵاو كراوه‌ته‌وه به‌ناوى ئاراس شێخ جه‌نگى ناتوانێت بۆ په‌رله‌مانی بنێرێت، چونكه ئاراس هیچ پله‌یه‌كى نییه تا بێته په‌رله‌مان، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ى دێنه په‌رله‌مان قسه ده‌كه‌ن، پله‌یان وه‌زیره و له سیسته‌مى حوكمڕانیدان".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان ئاشكراى كرد، هه‌ر هاووڵاتییه‌كى ئاسایى یان به‌رپرسێك ده‌توانێت بێت له‌گه‌ڵ لیژنه تایبه‌ته‌كانى په‌رله‌مان كۆ ببێته‌وه و گفتوگۆ بكات، به‌ڵام هۆڵى په‌رله‌مان ته‌نیا بۆ وه‌زیره‌كانه.
مه‌ردان خدر په‌رله‌مانتارى كوردستان، بۆ "وشه" گوتى، "هاتنى كه‌سانى ئاسایى بۆ په‌رله‌مانى كوردستان ڕێپێدراو نییه، ئاراس شێخ جه‌نگیش هیچ پۆستێكى نییه و ناتوانێ بێته په‌رله‌مان، ته‌نیا بۆ لاى لیژنه‌كان نه‌بێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره زیاتر گوتى، "ئه‌وه میله‌ت و خه‌ڵكى كوردستانه ده‌بێت ئه‌و بڕیاره بدات كه ئه‌و خیانه‌ته كێ كردى و چۆن كراوه؟ ئێسته سه‌رده‌مى ته‌كنه‌لۆجیایه و شته‌كان له چاو ون نابن".
سادق عه‌لى چالاكى سیاسى، بۆ "وشه" ده‌ڵێت، "یه‌كێتى خۆیان به‌ر له 16ـى ئۆكتۆبه‌ر ده‌یانگوت ئه‌وه ئێمه كه‌ركووك ده‌پارێزین و یه‌كێتى زۆرینه‌یه له كه‌ركووك، باشه بۆ دواى 16ـى ئۆكتۆبه‌ر ئه‌وان بێده‌سه‌ڵاتن له كه‌ركووك و هه‌موو حزبه‌كانی عه‌ره‌ب و توركمان باڵاده‌ستن، بۆیه ورووژاندنی ئه‌و بابه‌ته سپیكردنه‌وه‌ى ڕووى ڕه‌شییانه".
ئه‌و چالاكه سیاسییه ده‌ڵێت، قسه‌كانى عه‌بدولئه‌میر زه‌یدى زۆر ڕاستن كه 17ـى ئۆكتۆبه‌ر گوتى، "ئه‌وانه‌ى ڕێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵیان كردبوو، داوایان كرد هێزه‌كانى عێراق تا ئیبراهیم خه‌لیل بچن بۆ ئه‌وه‌ى تاوانه‌كه‌یان بێته شاردنه‌وه، كاتێك پێوه‌ندییان به عه‌بادى كردبوو و گوتیان داوایه‌كى وامان لێ ده‌كرێت، عه‌بادی گوتبووى ئه‌وان وه‌فایان بۆ میله‌ت و خاكى خۆیان نییه، وه‌فایان بۆ منیش نابێت و تا ئه‌و سنووره‌ى دیاریمان كردووه بڕۆن".
به‌گوته‌ی عه‌لی "ئه‌و خیانه‌ته نایه‌ته شاردنه‌وه و دڵنیاش بن شتى تریش بڵاو ده‌كه‌نه‌وه تا دۆخه‌كه شلۆق بێت و ڕاستى ون بێت".
ڕێزان كه‌ریم پارێزه‌ر و چالاكى یاسایی كه‌ركووك ئاشكراى ده‌كات، بۆ دۆسیه‌ى كه‌ركووك تا ئێسته هیچ سكاڵایه‌ك تۆمار نه‌كراوه، هه‌ر هاووڵاتییه‌ك بیه‌وێت سكاڵا له‌سه‌ر هه‌ر به‌رپرسێك تۆمار بكات، ئه‌وا ئاماده‌یه ببێت به پارێزه‌رى به‌خۆڕایى.
ڕێزان بۆ "وشه" گوتی، "ڕووداوه‌كانى كه‌ركووك به‌ڵگه‌ى ڕوونی هه‌یه و هیچ شتێك نایه‌ته شاردنه‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ى خیانه‌تیان كرد و كه‌ركووكیان به ده‌سته‌وه دا، بێگومان دیار و ئاشكران، ئێسته‌ش هه‌وڵێك هه‌یه له دادگاى گه‌رمیان سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمار بكه‌ین، ئه‌گه‌ر خۆیان به به‌رزتر له یاسا نابینن، ئه‌وا با نه‌چنه په‌رله‌مان، با بێنه به‌رده‌م دادگا".