كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی بێ هیچ ئاماده‌كارییه‌ك كه‌وته ناو شه‌پۆلی ته‌كنه‌لۆجیا و له‌وه‌یشدا ژن قوربانی یه‌كه‌مه. به‌پێی ئاماری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی توندوتیژی له 2005ـه‌وه 20 هه‌زار سكاڵا تۆمار كراون كه زۆرینه هی ئامێره‌كانی پێوه‌ندی بووه. لایه‌نه پێوه‌نداره‌كان ئه‌وه ئاشكرا ده‌كه‌ن كه ژن هه‌یه ناچار كراوه به سێكس و دزی، به‌هۆی دروستكردنی ئه‌كاونت و په‌یج له‌لایه‌ن خۆشه‌ویسته‌كه‌یه‌وه كه ئه‌گه‌ر به قسه‌ی نه‌كات، وێنه‌كانی بڵاو ده‌كاته‌وه.
"كورده" كچه كوردێكی دانیشتووی هه‌ولێره، په‌شیمانه له‌وه‌ی فه‌یسبووكی به‌كار هێناوه و به هه‌نسكه‌وه بۆ "وشه" ده‌ڵێ، "ئینته‌رنێت زۆر كێشه‌ی بۆ دروست كردم، خه‌ریك بوو هاوسه‌ر و كچ و كوڕه‌كه‌م له ده‌ست بده‌م". كێشه‌ی كورده ئه‌وه‌یه فه‌یسبووكێك به‌ناویه‌وه دروست كراوه و چه‌ند وێنه‌یه‌كی ئه‌ویان دزیوه و به‌هۆی به‌رنامه‌كانی كۆمپیوته‌ره‌وه سه‌ری ئه‌میان خستووه‌ته سه‌ر له‌شێكی نیوچه رووت و هاوڕێ و خزمه‌كانی ئاگادار كراونه‌ته‌وه.
كورده خۆیشی شۆك به‌ری نه‌داوه و ئه‌وه ده‌خاته ڕوو كه "وێنه‌ی وایان دانابوو، پیاوه‌كه‌م و براكانم خه‌ریك بوو باوه‌ڕ بكه‌ن، ده‌یان قسه‌ی سووكیان پێ گوتم و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان لێ كردم، ئه‌گه‌ر ئه‌وه ڕاست بێت، دوای چه‌ند مانگێك فه‌یسبووكه‌كه داخرا، به‌ڵام هیچمان ده‌ست نه‌كه‌وت بێتاوانی من بسه‌لمێنێ، بۆیه ژیانێكی گوماناوی بۆ من به‌جێ ما و تا ئێسته‌یش به گومانه‌وه سه‌یرم ده‌كه‌ن".
له كوردستان زۆرینه‌ی خه‌ڵك و ته‌نانه‌ت خوار ته‌مه‌نی یاسایی مۆبایل و هۆیه‌كانی پێوه‌ندی به‌كار دێنن و هیچ ده‌زگه‌یه‌كی كۆنترۆڵ و چاودێری نییه، له به‌رانبه‌ردا ده‌یان به‌رنامه و رێی جیاوازی ئه‌لیكترۆنی هه‌یه بۆ شێواندن یاخۆ گۆڕینی وێنه‌ی ژن و به‌كارهێنانی بۆ مه‌به‌ستی دیاریكراو.
ده‌شنێ /20 ساڵ/ قوتابیی زانكۆ له هه‌ولێر، باس له پێوه‌ندی خۆی و خوێندكارێكی هاوڕێی ده‌كات له زانكۆ و دواتر كشانی پێوه‌ندییه‌كه بۆ خۆشه‌ویستی، وه‌ك خۆی ده‌ڵێ "پێمان وابوو ئێمه مه‌م و زینین، زۆر متمانه‌مان به‌یه‌ك بوو، چه‌ندان وێنه‌مان لای یه‌كتر هه‌بوو، جارجار كێشه‌ی بچووكمان ده‌بوو به‌ڵام هه‌رزوو ئاشت ده‌بووینه‌وه".
به‌هۆی ئاڵوگۆڕی وێنه، پێوه‌ندییه‌كه‌ی ده‌شنێ دواتر ده‌گۆڕێ بۆ هه‌ڕه‌شه و داواكردنی له‌شی له‌لایه‌ن خۆشه‌ویسته‌كه‌ی، ئه‌میش رازی ده‌بێت، به‌ڵام بۆ خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان نا، به‌ڵكو به جۆرێكی بوێرانه نهێنییه‌كانی خۆی له ده‌ستی كوڕه‌كه ده‌رهێناوه.
"ئه‌و ده‌یگوت تۆ هاوسه‌ری داهاتووی منی، بۆیه هه‌موو گیانت حه‌ڵاڵه بۆم، ئه‌و ڕۆژه‌ی بوو به شه‌ڕمان هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كردم فه‌یسبووك و ئینستاگرامێكی بۆ ناردم كه دروستی كردبوون و هه‌رچی وێنه‌ی منی له‌سه‌ر دانابوو به ده‌ستكارییه‌وه و چی قسه‌ی ناشیرینه خستبوویه سه‌ری. گوتی چیم بوێ بۆم نه‌كه‌یت، ئه‌و وێنانه بڵاو ده‌كه‌مه‌وه، كه بینم وامزانی دنیا به‌سه‌رمدا وێران بوو، به‌ڵام پێم گوت باشه وا ده‌كه‌ین و ڕێككه‌وتم له‌گه‌ڵی یه‌كمان بینی، ئه‌و وایزانی ترساوم و ڕازی بووم، به‌ڵام مۆبایله‌كه‌م لێ وه‌رگرت و شكاندم و ڕام كرد و خستمه ناو زێرابێكه‌وه، پێشتر دوو هاوڕێم ئاگادار كردبوو كه شتێك رووی دا سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار بكه‌ن، بۆیه نه‌یتوانی هیچ بكات، به‌ڵام نه‌موێرا به كه‌سوكارم بڵێم، چونكه ئه‌نجامه‌كه‌ی زۆر خراپ ده‌بوو". ده‌شنێ وای گوت.
له به‌رانبه‌ردا ژیله‌مۆ عبدولقادر به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، له‌سه‌ر تاوانه ئه‌لیكترۆنییه‌كان سكاڵا تۆماركردن كه‌مه، به‌ڵام پێوه‌ندی زۆرمان پێوه ده‌كرێت كه كێشه‌یان هه‌یه و ڕۆژانه چه‌ندان حاڵه‌تی وا هه‌یه.
به‌گوته‌ی ژیله‌مۆ جۆری پێوه‌ندییه‌كان خستنه‌ڕووی ئه‌و كێشانه‌یه كه كوڕ هه‌ڕه‌شه‌ی له كچ كردووه به بڵاوكردنه‌وه‌ی نامه و وێنه‌كانی و روونی كرده‌وه، "ئه‌م حاڵه‌تانه رۆژانه هه‌ن، زیاتر له‌و ته‌مه‌نانه‌یه كه كچه‌كه هه‌رزه‌كاره له ته‌مه‌نی ١٦ تا ٢٠ ساڵ و خۆی ناتوانێ كێشه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر بكات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی خۆشه‌ویستییه‌كه‌یان نهێنی بووه، بۆیه خۆیان بێن سكاڵا تۆمار بكه‌ن ئاشكرا ده‌بن و ده‌ترسن".
"ئێمه سه‌نته‌رێكمان هه‌یه به ناوی سه‌نته‌ری ڕاوێژكاری خێزانی و ده‌چینه ناو كێشه‌كه و كه‌سه‌كان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه، یان بانگیان ده‌كه‌ین و قسه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین و به‌ڵێننامه‌یان پێ پڕ ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌و كاره نه‌كه‌ن، به‌و شێوه چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ین، حاڵه‌تیش هه‌یه فه‌یسبووك به‌ناوی كه‌سێك دروست كراوه و وێنه‌ی له‌سه‌ر داناوه، ئه‌و حاڵه‌تانه ده‌چن بۆ دادگا". ژیله‌مۆ وای گوت.
ئه‌و به‌رپرسه تایبه‌تمه‌نده‌ی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئه‌وه ده‌خاته روو كه چه‌ندان كه‌س به‌و تاوانانه حوكم دراون، به‌پێی یاسای "خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی پێوه‌ندی" ژماره ٦ ساڵی ٢٠٠٨ كه گرتنی تیادایه له شه‌ش مانگ تا ساڵێك و خه‌ڵكیش گیراوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ویستوویه‌تی خه‌ڵك له‌كه‌دار بكات.
ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كرد، "ژن پێوه‌ندی ده‌كات كه كوڕه‌كه پێی گوتووه ئه‌گه‌ر سێكسم له‌گه‌ڵ نه‌كه‌یت، وێنه‌ت بڵاو ده‌كه‌مه‌وه یا ده‌بێ له‌گه‌ڵم بێیته ده‌ره‌وه یاخۆ داوای پاره‌ی لێ ده‌كات، ژن هه‌بووه تووشی دزی بووه له ترسی خۆی، هه‌یشبووه ناچار كراوه سێكس بكات تا وێنه‌ی بڵاو نه‌بێته‌وه".
یه‌كێكی تر له‌و كێشانه‌ی له كوردستاندا هه‌ن، نه‌بوونی چاودێرییه له‌سه‌ر كڕین و فرۆشتنی سیمكارتی ته‌له‌فۆن كه هه‌ڕه‌شه‌كانی پێ ده‌كرێت و دواتر به‌هۆی هه‌رزانیی نرخه‌وه، فڕێ ده‌درێت، ئه‌وه‌ش لێكۆڵینه‌وه له‌و دۆسیانه ئه‌سته‌م ده‌كات به‌هۆی نه‌دۆزینه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌ری سیمكارته‌كه.
ئاری ره‌فیق توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی باس له‌وه ده‌كات كه چه‌مكێكی تازه هه‌یه له دنیادا به ناوی فۆبیای ته‌كنه‌لۆجیا و به‌هۆیه‌وه تۆقین له مۆبایل و ته‌واوی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست ده‌بێت، كوردستان له‌م تۆقینه پشكی گه‌وره‌ی به‌ركه‌وتووه.
ئاری به "وشه"ی راگه‌یاند، "له‌به‌رئه‌وه‌ی له كوردستان سیسته‌م لاوازه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی خه‌ڵك هه‌راسان ده‌كه‌ن یان ئه‌كاونت و په‌یج به‌ناوی خه‌ڵك داده‌نێن، كاتێك سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمار ده‌كرێت، یه‌كسه‌ر تۆمه‌تباره‌كه نادۆزرێته‌وه، بۆیه ئه‌و حاڵه‌ته به‌ره‌و زیادبوون ڕۆیشتووه".
ئه‌و توێژه‌ره پێی باشه، له حاڵه‌تێكی وادا ژنه‌كه یا كه‌سه‌كه بێده‌نگ نه‌بێت و داوا تۆمار بكات، نه‌ك خۆی له حاڵه‌تێكی ده‌روونی ناخۆش و ترس‌دا بهێڵێته‌وه، چونكه بێده‌نگبوون حاڵه‌تی خراپتری به‌دوادا دێ.
به‌پێی ئاماری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی توندوتیژی، له ساڵی ٢٠١٥ تا شه‌ش مانگی سه‌ره‌تای ٢٠١٧، 20 هه‌زار و 666 سكاڵا له هه‌موو كوردستان تۆمار كراون كه زۆربه‌یان له‌سه‌ر خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی پێوه‌ندی بووه.
وشە/ ژاڵه ناسیح به‌رزنجی