ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى یاسایى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانی عێراق، ناڕه‌زایییه‌ك له دژى واده‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق تۆمار ده‌كات به بیانووى هاوكاتبوونى هه‌ڵبژاردن له‌گه‌ڵ مانگى ره‌مه‌زان.
ئیبتسام هیلالى ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێ، ناڕازییه له‌واده‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، هۆكارى ناڕازیبوونیشى بۆ مانگى ره‌مه‌زان ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێ، "ده‌بێت كاته‌كه‌ى بگۆڕێت بۆئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ كاتى قوتابییان و هاووڵاتییان گونجاو بێت".
هیلالى ده‌ڵێ "ناڕه‌زاییمان هه‌یه له‌وه‌ى 15ى مانگى ئایار/مایۆى ساڵى داهاتوو وه‌ك رۆژى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كانى گشتى و ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان ئه‌نجام بدرێت، چونكه ئه‌م رۆژه ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستى رۆژه‌كانى هه‌فته و سه‌ره‌تاى مانگى ره‌مه‌زان ده‌بێت".
داواش ده‌كات "هه‌ڵبژاردن له نزیكترین شه‌مووى مانگ بێت بۆئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ره‌مه‌زان هاوكات نه‌بێت".
پێشتر ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانی عێراق 15ى ئایار/مایۆى ساڵى 2018 وه‌ك واده‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان دیاری كردبوو، به‌ڵام دواتر كردى به 12ى هه‌مان مانگ و هه‌مان ساڵ.
وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هه‌ڵبژاردنى ئه‌م خوله‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان، له ناو ململانێ و به ناسهقامیگرى ئه‌نجام بدرێت.