تۆتی خەڵاتی ئەفسانەی وەرزشی 2017ی پێ بەخشرا

:: PM:12:36:13/12/2017 ‌

فڕانشیسكۆ تۆتی ئەستێرەی پێشووی ئیتاڵیا و یانەی رۆما لەلایەن رۆژنامەی (لاگازیتا دیلۆ سپۆڕت)ی ئیتاڵییەوە خەڵاتی ئەفسانەی وەرزشی پێ بەخشرا.

ئەو خەڵاتەی تۆتی لەبەرامبەر ئەو خزمەتە گەورەیە بوو كە لە ماوەی 20 ساڵی رابردوودا پێشكەشی یانەی رۆما و هەڵبژاردەی ئیتاڵیای كردبوو دوای ئەوەی كۆتایی وەرزی رابردوو بەیەكجاری وازی لە یاریكردن هێنابوو.

رۆژنامەكە هەروەها خەڵاتی (پیاوی ساڵ)ی 2017ی بەخشی بە جیانلویجی بوفۆنی گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و یانەی یۆڤانتۆس دوای ئەوەی وەرزی رابردوو لەگەڵ یانەكەی ناسناوی خولی ئیتاڵیای بردبووەوە و هەروەها گەیشتبووە یاریی كۆتای خولی پاڵەوانانی ئەوروپا.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م