وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند، كۆمپانیاى قه‌ته‌ر بۆ پیترۆل ره‌زامه‌ندیى خۆى نیشان داوه كارى وه‌به‌رهێنان له عێراق له بواره‌كانى نه‌وت بكات.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق بڵاوى كردووه‌ته‌وه، كۆمپانیاى قه‌ته‌ر بۆ پیترۆل ره‌زامه‌ندیى نیشان داوه له عێراق له بواره‌كانى گاز و ده‌رهێنان و پاڵاوتن و پێشخستنى ژێرخانى ئابوورى كار بكات.
وه‌ك له به‌یاننامه‌كه روونكراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش له میانه‌ى كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بووه كه له نێوان جه‌بار لعێبى وه‌زیرى نه‌وتى عێراق و محه‌مه‌د ساده وه‌زیرى وزه‌ى قه‌ته‌رى و سه‌رۆكى جێبه‌جێكارى كۆمپانیاى قه‌ته‌ر بۆ پیترۆل هاتووه، كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له په‌راوێزى كۆبوونه‌وه‌كانى هه‌ر دوو رێكخراوى ئۆپیك و ئۆاپیك بووه، كه له ڤییه‌نا و كوێت ئه‌نجامداوه.
وه‌زیرى نه‌وتى عێراق رایگه‌یاندووه، سه‌رۆكى جێبه‌جێكار له كۆمپانیاى قه‌ته‌ر ئاره‌زووى هه‌یه به هاوكارى له‌گه‌ڵ كۆمپانیا جیهانییه‌كان، پڕۆژه‌ى پێشخستن له بوارى نه‌وتى عێراق ئه‌نجام بدات. عێراقیش پێشوازى له‌م هه‌ڵوێسته كردووه.
پێشتر وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق داواى له كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانى دنیا كرد به‌شداربن له وه‌به‌رهێنانى كێڵگه نه‌وتییه‌كانى سنوورى عێراق و ئێران. كۆمپانیاى قه‌ته‌ڕ بۆ پتڕۆل له‌ساڵى 1974 دامه‌زراوه به‌رپرسه له بواره‌كانى به‌رهه‌مهێنان و فرۆشتنى نه‌وتى وڵاتى قه‌ته‌ڕ.