له نوێترین هه‌واڵی میدیاكانی به‌ریتانیادا هاتووه، دووباره گه‌رمكردنه‌وه‌ی هێلكه‌ی كوڵاو به مایكرۆویڤ، ده‌بێته هۆی كه‌ڕبوونی مرۆڤ و تێكچوونی باری ته‌ندروستییان.
ماڵپه‌ڕی "
لبنان24" بڵاوی كرده‌وه، له ئه‌مه‌ریكا پیاوێك له چێشتخانه‌یه‌كی ناودار نانی خواردبوو، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی هێلكه‌ی كوڵاوه‌كه‌ی بۆیان دانابوو به مایكرۆویڤ بۆی گه‌رم كرابووه‌وه، له ده‌میدا ته‌قی و بووه هۆی له‌ده‌ستدانی هه‌ستی بیستنی و كه‌ڕبوونی تاهه‌تایی.
پێشتریش له توێژینه‌وه‌یه‌كدا كه توێژه‌رانی IFL since ئه‌نجامیان دابوو، ده‌ركه‌وتووه كاتێك هێلكه ده‌كوڵێنرێت، دواتر له‌ناو مایكرۆویڤدا گه‌رم ده‌كرێته‌وه، ده‌بێته هۆی ته‌قین و په‌رشبوونی سپێنه و زه‌ردێنه‌ی هێلكه‌كه، جا ئه‌م ڕووداوه‌ش هه‌ندێك جار له‌ناو مایكرۆویڤه‌كه‌دا ڕوو ده‌دات، هه‌ندێك جاریش له دوای ده‌رهێنانی ده‌ته‌قێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له هیچ كام له‌و دۆخانه‌دا وای لێ نه‌هات، به ڕێژه‌ی %30 ئه‌گه‌ری هه‌یه له كاتی خواردندا له ده‌مدا بته‌قێته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌و پیاوه‌دا ڕووی دا.
ئه‌م ته‌قینه‌ش به هۆی تیشكی كارۆموگناتیزی ناو مایكرۆویڤه‌كه‌یه، كاتێك به‌ر سپێنه‌ی هێلكه ده‌كه‌وێت، دوو ئه‌وه‌نده‌ی ئاوی كوڵاو له 100 پله‌ی سیلزیدا گه‌رمی ده‌كات، ده‌بێته هۆی ئه‌و مه‌ترسییانه بۆ ژیانی مرۆڤ.