ئه‌و نامانه‌ی له لایه‌ن منداڵانی دنیاوه بۆ داواكردنی دیاریی سه‌ری ساڵی نوێ به‌ره‌و به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی فینله‌ندا ده‌چێت، ئه‌مساڵ زۆرترینه و گه‌یشتووه‌ته نیو ملیۆن نامه.
سه‌رۆكی شاره‌وانیی یه‌كێك له لادێكانی فینله‌ندا ئاشكرای كرد، ئه‌مساڵ زیاتر له نیو ملیۆن نامه‌ی له لایه‌ن منداڵانی دنیاوه بۆ ڕۆیشتووه، كه تێیدا داوای ئه‌و دیارییه ده‌كه‌ن كه ده‌یانه‌وێ بابانوئێل له شه‌وی سه‌ری ساڵی نوێ‌دا بۆیان بهێنێت، زۆرترین نامه‌ش كه بۆی هاتووه، له چین، پۆڵه‌ندا ئینجا ئیتاڵیاوه بوون.
ئه‌مساڵ له فینله‌ندا ئاهه‌نگێكی گه‌وره بۆ سه‌ری ساڵی 2018 ئه‌نجام ده‌درێت، ماوه‌یه‌كی زۆره ئه‌م هه‌واڵه‌ش به هه‌موو دنیا گه‌یشتووه، بۆیه تا ئێسته زیاتر له 160 هه‌زار گه‌شتیار ڕوویان له فینله‌ندا به گشتی و ئه‌و لادێیه به تایبه‌تی كردووه، له ئامارهكانیشدا هاتووه كه زۆرترین گه‌شتیار خه‌ڵكی ئاسیان و له‌وێوه هاتوون.
دوای چه‌ند چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ میدیاكاندا، سه‌رۆكی شاره‌وانی فینله‌ندا گوتی، ئێمه له شه‌وی سه‌ری ساڵی هه‌موو ساڵێكدا خۆشه‌ویستی و میهره‌بانی ده‌گۆڕینه‌وه، ئه‌مه‌ش وای كردووه له دنیادا به‌و شێوه‌یه متمانه به‌ده‌ست بهێنین.