له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌سه‌ر بودجه و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران گفتوگۆ كرا و بڕیار درا پێداچوونه‌وه به ده‌رماڵه و مووچه‌ی خانه‌نشینان بكرێ و چه‌ند ئه‌گه‌رێكیش بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا خرانه ڕوو.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی چوارشه‌می نێوان سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌ت، كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی له نێوان شێركۆ جه‌وده‌ت سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و سامانه سروشتییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان و ئامانج ره‌حیم سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كرا و تێیدا دووه‌م ڕای گه‌یاند، پێداچوونه‌وه به ده‌رماڵه‌كان و مووچه‌ی خانه‌نشینان و خانه‌نشینه پله‌تایبه‌ته‌كاندا ده‌كرێ.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، سندووقی خانه‌نشین كارا ده‌كرێته‌وه و هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان له‌باره‌ی دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران تاوتوێ كراون و گفتوگۆی ڕژد له‌سه‌ر بودجه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كراوه.
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له نێوان سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌ت له باره‌گای په‌رله‌مانی كوردستان، به ئاماده‌بوونی جه‌عفه‌ر ئیمینكی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری یاسایی، لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری و وه‌به‌رهێنان و لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كان، له به‌رانبه‌ردا نیچێرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت و ژماره‌یه‌ك وه‌زیری حكوومه‌ت، گفتوگۆیان له‌سه‌ر له‌سه‌ر ڕاپۆرتی دارایی و سامانه سروشتییه‌كان له‌باره‌ی داهات و خه‌رجییه گشتییه‌كانی خه‌مڵێنراو بۆ شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی دارایی 2018 كرد.
سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه ڕای گه‌یاند، پێش كۆتاهاتنی ساڵی 2018، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌یه‌كی تری فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش ده‌كات و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس كراوه.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌و دۆسیانه كرا كه ئاماده كراون بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه بودجه‌یه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردووی هه‌رێمی كوردستان كه لای حكوومه‌تی عێراقه. له‌وباره‌یه‌وه ئامانج ره‌حیم گوتی، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوو ئه‌گه‌ر باس كران، یه‌كه‌میان ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ به‌غدا رێك بكه‌وین و به‌غدا مووچه بنێرێ، دووه‌میان ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ به‌غدا رێك نه‌كه‌وین و به داهاتی خۆمان مووچه دابین بكه‌ین.
ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه له‌كاتێكدایه كه مانگی ڕابردووش شاندێكی حكوومه‌ت و په‌رله‌مان كۆ بوونه‌وه و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م پڕۆژه بودجه‌ی ساڵی 2018ی عێراق بۆ كورد تاوتوێ كرا.