سیر سیحری له‌ناوبردنی تامیسكه‌

:: PM:02:28:13/12/2017 ‌

تامیسك بریتییە لە هەوكردنێكی ڤایرۆسی كە بە هۆی ڤایرۆسە تاكەكانەوە دروست دەبێت، زۆرجار وەكو برین و زیپكەی بچووك دەردەكەوێت، شارەزایان تاكە چارەسەر بۆ لەنابردنی تامیسك بە خێرایی و بێ هیچ شوێنەوارێك دەخەنەڕوو، كە ئەمەیش تەنیا بە سیر دێتە دی و بە ماوەیەكی كەم لە دەست تامیسك ڕزگارتان دەبێ و شێوە و ڕووخسارتان جوان و ڕێك دەبێتەوە.

سیر  هەزاران ساڵ پێش ئێستە مرۆڤ پێی ئاشنا بووە و بۆ چارەسەری نەخۆشییەكان كەڵكی لێ وەرگیراوە و لەلایەن توێژینەوە پزیشكییەكان بۆ دەیان كێشە و گرفتی تەندروستی دووپات كراوەتەوە، بەڵام بە دواییە توێژەران گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی كە بۆ چارەسەری تامیسكیش سیر ڕێگە چارەیەیەكی سیحری و ئەفسانەییە و دەتوانن بەكاری بهێنن.

گۆڤاری كۆمەڵەی پزیشكی نەتەوەیی ئەمەریكا JNMA  ئەنجامی توێژینەوەیەكی نوێی ئاشكرا كردووە و تێیدا هاتووە، سیر ئاوێتەی گۆگردی و ترشی ئەمینی گرنگ و هەموو كانزا سەرەكییەكان و ڤیتامینەكانی A, B،C تێدایە، بەهۆی ئەوەی دژە هەوكردن و دژە بەكتریا و ڤایرۆسێكی بەهێزیشە، بۆیە بە باشترین چارەسەر بۆ تامیسك دادەنرێ، چونكە بە خێرایی ڤایرۆسە تاكەكان لەناو دەبات، كە سەرچاوەی سەرەكی دروستبوونی تامیسكن و دەتوانرێ لە ماوەی 30 خولەك ڕێژەی 90% تامیسك بەیەكجاری و بێ مانەوەی هیچ شوێنەوارێك لەناوببات.

بە كۆكردنەوەی ئاوی سیر و دانانی بۆ ماوەی 30 خولەك لەسەر شوێنی تامیسكەكە، سوڕی ژیانی ڤایرۆسەكە بەرەو لەناوچوون دەچێ و 90% تامیسكەكەیش بوونی نامێنێ.

سەرچاوە/ healthy-holistic-living


وشە - ئاوات ئازاد