له فێستیڤاڵێكی ساڵانه‌ی پۆڵه‌ندیدا كه به هاوكاری په‌یمانگه‌یه‌كی زانستی ئه‌نجام درا، جلوبه‌رگی كولتووری، خواردن و گۆرانیی كوردی نمایش كرا، ده‌نگێكی به‌رچاوی له دنیادا دایه‌وه.
هه‌موو ساڵێك له شاری كاتۆڤیتس فێستیڤاڵی ساڵانه‌ی زانستی سیلیسیان"Silesian" ئه‌نجام ده‌درێت، له‌م ساڵیش‌دا قوتابییان و ڕه‌وه‌ندی كوردی به هه‌ره‌وه‌زی له‌گه‌ڵ په‌یمانگه‌ی نه‌ژادناسی و زانستی مرۆڤناسی "ethnology and anthology" به‌شدارییان تێیدا كرد.
له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م فێستیڤاڵه‌دا، كولتوور، دابونه‌ریت و مێژووی كوردستان به میوانیی بیانی و كورده‌كان و گشت ئاماده‌بووانی فێستیڤاڵه‌كه ناسێنران، له‌رێی گفتوگۆ و خستنه‌رووی چه‌ند كتێبێك له‌سه‌ر كوردستان به زمانی پۆڵۆنی و پێشاندانی نه‌خشه‌ی كوردستان و ئاڵای كوردستان، خۆیان به دنیا پیشان دا.
دابه‌شكردنی خواردنی كورده‌واری و پۆشینی جلوبه‌رگی فۆلكلۆری كوردی له لایه‌ن قوتابییان و ڕه‌وه‌ندی كوردییه‌وه، فێستیڤاڵه‌كه ڕازاوه‌تر بوو و ئه‌مه‌ش بووه جێی سه‌رنجی هه‌موو ئاماده‌بووان و ڕێزیان لێ نان.
ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نییه كورد به‌شداری له‌و جۆره فێستیڤاڵانه بكات، هه‌میشه كولتووری كوردی له فێستیڤاڵ و ئاهه‌نگه‌كاندا به شێوازێكی جوان پێشوازی لێ كراوه، ئه‌م فێستیڤاڵه‌ی پۆڵه‌نداش نموونه‌یه‌كه له‌وان.