سه‌لیمه محه‌مه‌د به هێز و هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه له ماڵه‌كه‌ى هاته ده‌ره‌وه و ره‌وانه‌ى ماڵى هاوسه‌ره‌كه‌ى كرا، له‌م شه‌ودا خۆى و خۆشه‌ویستانى زۆر گریان، به‌ڵام ئه‌مه هاوسه‌رگیرییه‌ك بوو بۆ وه‌ستانى شه‌ڕێك ئه‌نجام درابوو كه له‌نێوان هۆزى سه‌لیمه و هۆزێكى تر رووی دابوو، ئه‌مه‌ش له عێراق به هاوسه‌رگیریى سوڵح یان (فصلیه) ناوده‌برێت.
له‌ئه‌نجامى ئه‌وه‌ى عه‌لى محه‌مه‌د كه‌سێكى له هۆزێكى تر كوشتبوو، شه‌ڕ هه‌ڵگیرسا و نزیكه‌ى ساڵێك به‌رده‌وام بوو. دواى ئه‌وه‌ى چه‌ند هۆزێكى تر هاتنه ناو بابه‌ته‌كه‌وه، هه‌ردوولاى دوژمن دانیشتن بۆ ئه‌وه‌ى واز له شه‌ڕ بهێنن ولاپه‌ڕه‌یه‌كى نوێ بكه‌نه‌وه. بڕیارى كۆتا ئه‌وه‌بوو پێنج هه‌زار دۆلار و سه‌لیمه و چوار ژنى تر له برى خوێنى كوژراوه‌كه بدرێن.
كاره‌ساتى سه‌لیمه
به دڵێكى پڕ خه‌م و فرمێسكه‌وه سه‌لیمه به سایتى ره‌سیف 22 ده‌ڵێ، " به‌ر له گواستنه‌وه‌م هه‌وڵم دا خۆم بكوژم، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵه‌كانم شكستى هێنا، شه‌و و رۆژ نزا له كه‌سوكارم ده‌كه‌م و داوا له خودا ده‌كه‌م وه‌ك چۆن منیان سزا داوه، سزایان بدات، دواى ئه‌و تاوانه‌ى له‌دژى منیان ئه‌نجام دا، خودا مافى منیان لێ وه‌ربگرێته‌وه".
سه‌لیمه له گێڕانه‌وه‌ى چیرۆكه‌كه‌ى به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێ، "كاتێك ماڵم به‌جێهێشت ته‌مه‌نم 18 ساڵ بوو، ئێستا 50 ساڵم تێپه‌ڕاندووه. كه‌سێكم له ئه‌ندامانى خێزانه‌كه‌م نه‌بینى كه ئێسته مردوون، چونكه ژنى له برى خوێن سه‌ردانى كه‌سوكارى ناكات، ته‌نیا دواى چوار منداڵ نه‌بێت، منیش منداڵم نه‌بوو".
دواتر سه‌لیمه ده‌ڵێ، "من شووم به براى كوڕه كوژراوه‌كه كرد، له‌ماڵى كه‌سوكارى ئه‌و ژیاوم، ژیانم بوو به دۆزه‌خ چونكه ئه‌وان به‌چاوێكى نزم سه‌یریان ده‌كردم، وه‌ك ئه‌وه‌ى من كوڕه‌كه‌ى ئه‌وانم كوشتبێ، وه‌ك خزمه‌تكارێك ژیام، تووشى لێدان و سووكایه‌تى بوومه‌وه".
دواجار له‌باره‌ى كه‌سوكارى ده‌ڵێ، " ئه‌گه‌ر كه‌سوكارم شه‌ره‌فیان هه‌بووایه، ئه‌وا سه‌ری خۆیان ده‌خسته ژێر زه‌وى، یان له‌پێناوى من شه‌ڕیان ده‌كرد، نه‌ك من وه‌ك دیارییه‌ك پێشكه‌شى كه‌سوكارى كوژراوه‌كه‌م بكه‌ن و برا سته‌مكار و بكوژه‌كه‌شم ئازادانه هه‌وا هه‌ڵمژێت".
ئاژاوه‌كه به هۆى لاوازیى حكوومه‌ته
حكوومه‌تى عێراق له په‌نجاكانى سه‌ده‌ى رابردوو یاساى قه‌ده‌غه‌كردنى ژن له برى خوێنى ده‌ركرد، به‌ڵام له‌دواى داگیركاریى ئه‌مه‌ریكا و له ئه‌نجامى لاوازبوونى جێبه‌جێكردنى یاسا و بڵاوبوونه‌وه‌ى گرووپه چه‌كداره‌كان، خه‌ڵك په‌نایان بۆ چاره‌سه‌رى عه‌شایه‌رى برد، ئه‌مه‌ش وایكرد ئه‌م جۆره هاوسه‌رگیرییه بگه‌ڕێته‌وه.
عه‌لى جابر ته‌میمى كه شاره‌زایه‌كه له یاسا به سایتى ره‌سیف 22 ده‌ڵێ، "یاساى بارى كه‌سێتى له عێراق به ژماره‌ى 188 له ساڵى 1959 دا له ماده‌ى نۆ، قسه له‌سه‌ر به‌شوودانى به‌زۆره‌ملێ ده‌كات، كه سزاكه‌ى سێ ساڵ زیندانییه بۆ كه‌سێك ئه‌نجامى بدات، له‌گه‌ڵ 10 ساڵ زیندانى بۆ كه‌سێك به‌هۆى خزمایه‌تى رێگریى له شووكردنى ژنێك ده‌كات".
هه‌روه‌ها ئه‌م شاره‌زایه ده‌ڵێ، "له واقیعدا ئه‌م تێكسته مه‌ره‌كه‌بى سه‌ركاغه‌زه به‌هۆى ترس له هۆزه‌كانه‌وه، تێبینى ئه‌وه ده‌كه‌ین كاتێك ده‌وڵه‌ت لاواز ده‌بێت، ئه‌وا هێزى هۆز و نه‌ریته‌كان به‌هێز ده‌بێت، به پێچه‌وانه‌شه‌وه راسته، بۆیه ده‌بینین هاوسه‌رگیریى خزمایه‌تى له‌ناو ناوچه هه‌ژاره‌كان باوه".
هاوسه‌رگیرى له برى خوێن له پارێزگاكانى باشوورى عێراق باوه، به‌مدواییه 50 كچ كه ته‌مه‌نیان له 18 ساڵ كه‌متر بوو، له یه‌كێك له گونده‌كانى به‌سڕه به یه‌كێك له هۆزه‌كان دران وه‌ك چاره‌سه‌رییه‌ك بۆ كێشه‌ى چه‌كداریى نێوان دوو هۆز.
بێوه‌ژن به نیوژن هه‌ژمارده‌كرێت
شێخ فه‌یسه‌ڵ كه‌نانى به سایتى ره‌سیفى گوتووه، "ئه‌م جۆره هاوسه‌رگیرییه زۆر كۆنه، جۆرێكه له كۆیله‌كردن، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كى شه‌رعى، به ره‌زامه‌ندى هه‌موو لایه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت، له ماوه‌ى پێشوو هه‌وڵ بۆ نه‌هێشتنى ئه‌م دیارده‌یه درا، به‌ڵام دووباره به‌هۆى لاوازیى جێبه‌جێكردنى یاسا ئه‌م دیارده‌یه گه‌ڕایه‌وه".
ئه‌م پیاوه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌م جۆره هاوسه‌رگیرییه پێچه‌وانه‌ى ئاین و یاسایه، ده‌ڵێ "له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا نه‌ریتى عه‌شایه‌رى له پارێزگاكانى باشوور رێ به‌و هاوسه‌رگیرییه ده‌دات. هه‌ندێك له هۆزه‌كان ژنى جیابووه‌وه وبێوه‌ژن له سوڵحه‌كان به نیوژن هه‌ژمار ده‌كه‌ن، بۆیه كاتێك رێككه‌وتن له‌سه‌ر پێدانى سێ ژن ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر ژنه‌كانیان بێوه‌ژن بن، ئه‌وا ده‌بێت شه‌ش بێوه‌ژن بده‌ن".
ژن له برى كێشه‌ى زۆر ساده ده‌درێت
به‌ر له‌ماوه‌یه‌ك له شه‌قامى موته‌نه‌بى ناوه‌ڕاستى به‌غدا، كۆمه‌ڵێك ژن له‌دژى ئه‌م جۆره هاوسه‌رگیرییه خۆپیشاندانیان ساز كرد. سه‌فه‌د عه‌بدولعه‌زیز یه‌كێكه له چالاكانى ژنان ده‌ڵێ، "زۆربه‌ى ئه‌و كچانه‌ى ده‌درێن به‌شوو، ته‌مه‌نیان له‌خوار 18 ساڵه، ته‌نانه‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى زۆر ساده به‌كارده‌هێنرێن. بارودۆخى ئه‌و ژنانه له كۆیله و كه‌نیزه ده‌چێت".
ئه‌و چالاكه‌ى بوارى ژنان ده‌ڵێ، "ژنى له‌برى خوێن به 500 هه‌زار دینار ده‌خه‌مڵێنرێت، واته 400 دۆلار، ئه‌مه‌ش ماناى وایه ئه‌گه‌ر سوڵحه‌كه به دوو ملیۆن دینار بوو، ده‌كرێت چوار ژن له برى پاره‌كه بدرێت". له كۆتایشدا ده‌ڵێ، "له 10 ساڵى رابردوو نزیكه‌ى سێ هه‌زار ژن به‌مشێوه‌یه به‌شوودراون".