ئاژانسی كه‌شتیوانیی گه‌ردوونی ئه‌مه‌ریكی (ناسا) ڕای گه‌یاند، ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی دوای گڕكانه‌كانی پێش سێ ساڵ به‌سه‌ر ئه‌رخبێل تۆنگا هات، سه‌ره‌داوی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری بوونی ژیان له‌سه‌ر مه‌ریخ زیاد ده‌كات.
ساڵی 2014، گڕكانی دوورگه‌ی هونگا تۆنگا هونگا هابای به‌رز بووه‌وه و له ساڵی 2015 گه‌یشته درێژایی 65 كیلۆمه‌تر له باكوری ڕۆژئاوای تۆكوالوفا، پایته‌ختی وڵاتی تۆنگا. ئه‌و كاته زانایان وای بۆ چوون دوورگه‌كه ژێرئاو بكه‌وێ، چونكه گرد و به‌رده گه‌وره‌كانی به‌هۆی ئاگره‌وه بوونه خۆڵ، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه دوورگه‌كه ماوه‌ته‌وه و به‌هۆی ئه‌و پاشماوه گڕكانیانه‌وه بووه‌ته‌وه به تله‌به‌ردی تر، به‌ڵام به شێوه‌ی جیاواز.
به‌پێی ئه‌م توێژینه‌وه نوێیه‌ی ناسا كه دوێنی چوارشه‌م بڵاو بووه‌ته‌وه، توانیویانه سوود له‌و گۆڕانكارییانه بكه‌ن به‌سه‌ر توخمه‌كانی ئه‌و زه‌وییه‌دا هاتووه و بۆیان ده‌ركه‌وت تا ماوه‌ی شه‌ش بۆ 30 ساڵ ده‌مێنێته‌وه.
جیم گارفین توێژه‌ری ناسا ده‌ڵێ به‌هۆی ئه‌م دوورگه‌یه‌وه، ده‌توانین ئه‌و هه‌لی ژیانه‌ی باس ده‌كرێ له‌سه‌ر مه‌ریخ زیندوو بكه‌ینه‌وه، چونكه له‌وێ هاوشێوه‌ی دوورگه‌ی هونگا تۆنگا پڕه له گڕكان و خه‌سڵه‌ته‌كانیشیان له یه‌ك ده‌چن، ئه‌مه‌ش ده‌یسه‌لمێنێ كه چوارده‌وری ئاو بووه.
زانایان ده‌ڵێن، گه‌ڕانه‌وه‌ی ژیان بۆ دوورگه‌كه، ئه‌گه‌ری ژیان له‌سه‌ر مه‌ریخ به‌رزتر ده‌كاته‌وه، بۆیه ده‌توانین به گرنگییه‌وه لێی بڕوانین.