تایبه‌تمه‌ندیی مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان له‌وه‌دایه، خێراییه‌كی زۆر، قه‌باره‌یه‌كی فراوان، شاشه‌یه‌ك به كوالیتیی به‌رز و كامێرایه‌ك كه پێكسڵه‌كانی زۆر بێت. هه‌ر مۆبایلێك له‌م ڕوانه‌وه پێشكه‌وتوو بێت، سه‌رنجی كڕیاران ڕاده‌كێشێ و ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی زۆر ده‌بێت.
مۆبایلی ئای فۆن، ئه‌گه‌رچی سیسته‌مه‌كه‌ی به به‌راورد به سیسته‌می ئه‌ندرۆید له پاشه‌كشه‌دایه و كۆمپانیای ئه‌پڵ نه‌یتوانیوه له ڕكابه‌ریی گووگڵ پێشه‌نگ به‌ده‌ست بهێنێ، به‌ڵام زۆر جار به‌كارهێنه‌رانی ئای فۆن به‌وه گره‌و ده‌به‌نه‌وه، قه‌باره‌ی مۆبایله‌كه‌یان زوو پڕ نابێته‌وه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات خاو نه‌بێته‌وه و كێشه‌كانی دوای ئه‌وه سه‌ر هه‌ڵنه‌ده‌ن.
به گشتی له‌به‌ر كراوه‌یی و بێ سانسۆڕیی بازاڕی ئه‌په‌كان له گووگڵ (پله‌ی ستۆر) وای كردووه هه‌موو جۆره ئه‌پ و ڤایرۆسێك بچێته ناو مۆبایله‌كان و ببێته هۆی خاوبوونه‌وه‌ی، له كاتێكدا بازاڕی ئه‌په‌كانی ئه‌پڵ (ئه‌پ ستۆر) باشتر توانیویه‌تی پارێزراو بێت.
به گشتی، پسپۆڕان چوار ئه‌پڵیكه‌یشنیان دیاری كردووه، وێڕای ئه‌وه‌ی گرنگیی زۆریان بۆ به‌كارهێنه‌ر هه‌یه، ده‌بنه هۆی پڕبوونه‌وه‌ی قه‌باره‌ی مۆبایل و پێویسته هه‌میشه خاڵی بكرێنه‌وه، ئه‌وانیش بریتین له وێبگه‌ڕی گووگڵ كرووم، چونكه ئه‌درێسه‌كان تۆمار ده‌كات، ئه‌پی فه‌یسبووك چونكه زۆربه‌ی داتاكان تۆمار ده‌كات، هه‌روه‌ها واتساب كه وێنه و زانیارییه‌كان به به‌رده‌وامی تۆمار ده‌كات، هه‌روه‌ها ئه‌پی مایكرۆسۆفت وۆرد.
پێویسته به‌كارهێنه‌ر هه‌میشه بزانێ چۆن كووكیز و داتا زیاده‌كان له مۆبایله‌كه‌یدا بسڕێته‌وه.