له دنیادا خه‌ڵكانێكی زۆر ده‌بینین كه ته‌نیا بۆ تۆماركردنی چه‌ند كارێك و ڤیدیۆیه‌كی سه‌رسووڕهێنه‌ر، چه‌ندان سه‌ركێشیی جیاواز ئه‌نجام ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها ساڵانه چه‌ندان ڤیدیۆ كۆ ده‌كرێنه‌وه و به‌هۆی كاره جیاوازه‌كانیانه‌وه ده‌بنه سه‌رنجڕاكێشترین ڤیدیۆی ئه‌و ساڵه.
به‌پێی ئه‌وه‌ی كه‌سه‌كان ئه‌و كاره شێتانه‌ییانه‌ی كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، جیاوازه و شێوازی ئه‌نجامدانیان له‌وانی تر جیاوازه، ئه‌مه‌ش ئه‌و جۆره كه‌سانه‌ی له‌وانی تر جیا كردووه‌ته‌وه، بۆیه له‌م ڤیدیۆیه‌دا چه‌ند گرته‌یه‌كی سه‌رسووڕهێنه‌ری تێدایه كه ئه‌م سه‌ركێشانه ئه‌نجامیان داوه و بوونه‌ته یه‌كێك له سه‌ركه‌وتووترین ڤیدیۆی ئه‌مساڵه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه ڤیدیۆكان جیاوازن و كاره‌كانی ناویشی جیاوازه بۆ ئه‌وه وای كردووه كه ئه‌م چه‌ند گرته ڤیدیۆیانه ببن به سه‌رنجڕاكێشترینیان له ساڵی 2017، هه‌روه‌ها زۆربه‌ی ئه‌م ڤیدیۆیانه له سایته جیهانییه‌كان و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا بڵاوكراونه‌ته‌وه و جێگه‌ی سه‌رسوڕمانی بینه‌ران بووه.
هه‌روه‌ك چۆن له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌م كه‌سانه به چه‌ندان شێوازی و جووڵه‌ی نوێ خه‌ڵكیان سه‌رسام كردووه و له مرۆڤێكی ئاسایی ناچن و خاوه‌ن هێزێكی له ڕاده‌به‌ده‌رن، هه‌روه‌ها به‌شێكیشیان ژماره‌ی پێوانه‌ییان تۆمار كردووه له ڤیدیۆكه‌دا.