خانمە گۆرانیبێژ و میوزیکژەنی ناسراوی کورد (یەریڤان نورەدین)، نوێترین وێنەی خۆی له پێگهی تایبهتی له تۆڕی كۆمهڵایهتی ئیسنتاگرام لهگهڵ پهیامێكدا بڵاو كردهوه.
یەریڤان لهگهڵ بڵاوكردنهوهی وێنهكهی لەسەر وێنەکە نووسیویەتی: "هەموو هەر قافڵەی ئیختیاری سەر زەمینێکین، هەموو دێین و دەڕۆین تاکو دەگەین، واتە دەمرین... گۆران"، لهگهڵ بڵاوكردنهوهی ئهم پهیامهدا پرسیاری ئهوهیان لێ كردووه، ئاخۆ دهبێت مهبهستی چی بێت؟
یەریڤان نورەدین ماوەیەکە وەک هونەرمەندێکی گۆرانیبێژ دەرکەوتووە و نزیکەی پێنج ساڵیش له شاری سلێمانی ئەندامی كارای گرووپی میوزیکی لووڕ بووه، وێنە و گرتەکانی لە ئەکاونتە تایبەتییەکەی خۆی بەردەوام بڵاو دەکاتەوە و هەمیشە هەوادارانی بە جوانی و دەنگ خۆشییەکەی سەرسام کردووە.
یەریڤان نورەدین لە شاری هەڵەبجە لەدایک بووە، بەشی میوزیکی پەیمانگەی هونەره جوانەکانی سلێمانی تەواو کردووە، یەکەم بەرهەمیشی بەناوی "نەجوو" هەر بە زاراوەی کەلهوڕی بڵاو کردووەتەوە، جگە لەوەیش وەک ئەکتەر لە فیلمی گەردەلوول ڕۆڵی بینیوە. ئێستەیش لە کارە هونەرییەکانی بەردەوامە و ڕەنگە لە داهاتوویەکی نزیکدا، بەرهەمی هونەریی ناوازەی خۆی، پێشکەش بە هەوادارانی بکات.