گوڵه‌به‌ڕۆژه یه‌كێكه له چه‌ره‌سه زۆر باو و به‌سووده‌كان، ئه‌م جۆره چه‌ره‌سه ده‌وڵه‌مه‌نده به ترشه چه‌ورییه گرنگه‌كان كه كۆلیسترۆڵی خوێن داده‌به‌زێنێت و جه‌سته ده‌پارێزێت له نه‌خۆشی.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
sunflower" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له سووده‌كانی گوڵه‌به‌ڕۆژه ده‌كات و ده‌ڵێت، گوڵه‌به‌ڕۆژه ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین E، هه‌روه‌ها ماده‌ی زینك و مه‌گنسیۆم و سیلینیۆم و زه‌یتی ئۆمیگا شه‌ش و ئۆمێگا سێی تێدایه، ئه‌مه‌ش زۆر پێویسته بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ، له سووده گرینگه‌كانی گوڵه‌به‌ڕۆژه.
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت له نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و شێرپه‌نجه پارێزراوبیت و ڕۆژانه مشتێك بۆ دوو مشت گوڵه‌به‌ڕۆژه بخۆ، هه‌روه‌ها زۆر به‌سووده بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشه‌ی كه‌مخوێنیان هه‌یه، چونكه ده‌بێته هۆی زیادبوونی ڕێژه‌ی خوێن له جه‌سته‌دا و چالاككردنی سووڕی خوێن.
خواردنی گوڵه‌به‌ڕۆژه ڕێگری ده‌كات له كلۆربوونی ددانه‌كان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڤیتامین E تێدایه، هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده‌ی كالیسیۆم و ئێسك ده‌پارێزێت له شكان، ماده‌ی ئۆمیگا سێ ڕیژه‌ی كۆڵستڕۆڵی خراپ داده‌به‌زێنێت و ڕێژه‌ی كۆڵیسترۆڵی سوودبه‌خش له‌ناو خوێندا به‌رز ده‌كاته‌وه.