گۆرانیبێژى لاوى كورد (ڕێباز شه‌مامى)، كه‌مێك پێش ئێسته نوێترین ڤیدیۆكلیپى گۆرانى بڵاو كرده‌وه و پێشكه‌شى "وشه"ى ده‌كات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 13ى كانوونى یه‌كه‌م، ڕاسته‌وخۆ دواى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و كلیپه نوێیه رێباز شه‌مامى به "وشه"ى ڕاگه‌یاند: "بڕۆ" ناوى نوێترین به‌رهه‌م و كلیپى گۆرانیمه و ئه‌مڕۆ بڵاوم كردووه‌ته‌وه و ئه‌و گۆرانییه له كارى ماسترینگى هونه‌رمه‌ند عه‌لى شه‌ریفزاده‌یه و له كارى میكس و ئه‌ره‌نجیمێنتى ئه‌فشین شوكرییه و له كارى ده‌رهێنانى كلیپى ئه‌ڵتان نوورییه".
جگه له و به‌رهه‌مه گۆرانییه‌كى ترم به ده‌سته‌وه‌یه به ناوى "نیشتیمان"، له‌گه‌ڵ خانمه گۆرانیبێژ غه‌زه‌ل به‌یه‌كه‌وه كارى بۆ ده‌كه‌ین و به‌مزووانه بڵاوى ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌و به‌رهه‌مه له تێكست و ئاوازى حه‌مه‌ساڵح فارابییه و له‌لایه‌ن ئه‌فشین شوكرى كارى دابه‌شكردنى میوزیكى بۆ كراوه و له‌گه‌ڵ غه‌زه‌ل كارى تریشمان به‌ده‌سته‌وه‌یه له گۆرانى نوێ تا ده‌گاته كۆنسێرت سازكردن له كوردستان، دوا گۆرانیشمان بڵاوكردنه‌وه‌ى گۆرانییه‌ك بوو به‌ناوى بیرت ده‌كه‌م، شه‌مامى واى گوت.
شایه‌نى باسه رێباز ساڵى 1983 له شارى سه‌رده‌شت له‌دایك بووه و به‌شى ئه‌ندازیارى خانووى ته‌واو كردووه و ساڵى 2003 له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ى چووه‌ته شیراز كه شارێكى فارسى زمانى ئێرانییه و تا ئێسته له‌وێ ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، ساڵى 2005 له ده‌نگوڕه‌نگى فارس كه له‌وێ پێی ده‌ڵێن "صدا و سیما"، ده‌ستى به كارى هونه‌رى كردووه و له ماوه‌ى دووساڵدا توانیویه‌تى زیاتر له 20 تراكى فارسى تۆمار بكات و به‌هۆى سه‌رنجڕاكێشانى ڕۆژنامه و ده‌نگوڕه‌نگى فارس، سێ‌جار خه‌ڵاتى باشترین ده‌نگى پێ به‌خشراوه و ساڵى 2007 كۆنسێرتێكى ئۆركێستراى له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین میوزیكژه‌نى ئێرانى به‌ناوى مۆهه‌ندیس هومایون خوڕه‌م ئه‌نجام داوه كه ئاوازدانه‌رى به‌شێكى زۆر له گۆرانییه‌كانى گۆرانیبێژانى به‌ناوبانگى فارس هایده و مه‌هه‌ستى و دڵگه‌ش و مه‌رزییه بووه، دواتر ده‌ستى به‌كارى هونه‌رى كردووه له بوارى میوزیكى كوردى و چه‌ندین كلیپى بڵاو كردووه‌ته‌وه.
هه‌ولێر/ شاخه‌وان شێخانى